𝒫𝒶𝓇𝓉 30

739 158 29
                                    

















ئێلیس دەستی کرد بەپێکەنین کاتێ ئەو نامەیە ساختەیەی خوێندەوە لەلایەن لیلیەوە پێی گەیشتبوو کە بەناوی سالیەوە نووسراوە تا بۆ بەڕێز جاڤیسی بنێرێت..




«ئای خوایە ئەوە بەراستی کارێکی قيزەونە لەلایەن لیلیەوە ،پێمبڵێ سالی ئێستا تۆ چیدەکەیت؟!»




سەیری ماسای کردوو نامەکەی بۆ ڕاگرت
«ئەوە بنێرە بۆ بەڕێز جارڤیس بەزووترین کات!»







ماسا بەدوودڵیەوە وتی

«بەڵام خانمەکەم ئەگەر ئەوە ئاشکرا بێت بۆ ناوبانگی تۆ خراپ نابێت؟!»





ئێلیس برۆیەکی بەرز کردەوەو بەترسناکی سەیری کرد

«تۆ پێویستە نیگەرانی ئەوەبیت چۆن منداڵەنەخۆشەکەت رزگاربکەیت لەمردن  کە هێشتا باوکی دیار نیە، کاری خۆت بکە تا ئەو پارەیەت پێبدەم کە شایەنی ،کارێک مەکە وابکەم بمریت لەبرسیەتیدا ،پێمبڵێ تۆ کێیت تا پێمبڵێیت چ شتێک بۆ من باشە؟»





ماسا سەری نزم کردەوە و بەبێ دەنگی ڕۆشتە دەرەوە ئێلیس چاوەکانی سووڕاندوو وتی

«گەمژە، ئەگەر لیلی لەهەرباروودۆخێک هەوڵبدات ناوی من ئاشکرا بکات ئەوا بەشێوەیەک بێدەنگی دەکەم هەرگیز نەتوانێ قسەبکاتەوە»



















سالی لەژووری جل گۆڕینەکە هاتە دەرەوە دیاریەکەی هەڵگرت و بەخەندەوە سەیری کرد
«پێمبڵی گەورەم ئایا دڵنیایت خاتوو گاردێن ئەم دیاریەی بەدڵ دەبێت؟»





بەڵام تایهیۆنگ لەسەرەتاوە بەمەستیەوە سەیری سالی دەکرد کاتێ لەسەر جێگاکەی سالی دانیشتبوو دەستەکانی لەملاو لەملای جێگاکە دانابوو   هەڵسایەوە دەستی سالی گرت و لێوەگەرمەکانی لەسەر داناو ماچی کرد

بە هێمنی وتی

«هەر دیاریەک لەلایەن تۆوە بێت بێگوومان بەدڵیان دەبێت»



سالی بەشۆکەوە سەیری تایهیۆنگی کردوو بەخێرایی دەستی لەنێو دەستی تایهیۆنگ دەرهێناو
پێی وت
«باشە کەواتە ماڵئاوا هەوڵ دەدەم بەزوویی بگەڕێمەوە»





تایهیۆنگ ئاهێکی درێژی دایەوە بەقوورسی لەسەر جێگاکە لەسەر پشت پاڵکەوت و وتی

«ئاهـ بۆچی جارێک پێمناڵێت تایهیۆنگ من پێویستم بەتۆیە لەگەڵم بێیت؟!»





















🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now