𝒫𝒶𝓇𝓉 34

733 165 146
                                    













Pov sally



ماسا بەئازارەوە وتی

« کچەکەم لەنێو باوەشمدا مرد!.»


من دەمزانی ماسا کچێکی بچووکی نەخۆشی هەیە
بەڕاستی من هەست بەئازارێکی زۆر دەکەم لەچاوەکانیدا

«بەداخەوەم بۆ ئەوە من تێدەگەم ـــ»



هاواری کردوو وتی
«تۆ تێناگەیت! من هەموو ئەشکەنجەو ئازارێکم قبووڵ کرد تا کچکەم ڕزگاربکەم پێتوایە ئەوەندە ئاسانە هەموو ڕۆژيک لەلایەن ئێلیسەوە ئەشکەنجە بدرێیت؟ بەڵام لەپێناو کچەکەم ئەوەم کرد!»
دەستی لەسەر چاوەکانی داناو گریا



سەرم نزم کردەوە بێگوومان من ئەو هەستە دەزانم تۆ هەموو ئازارێک قبووڵ بکەیت لەپێناو ئەو کەسەی زۆر ئازیزە لەلات



ویستم بڕۆم بەڵام ئەو قسەیەی کردی وەستاندمی

«پێموایە هیچ هۆکارێکم نەما تاوەک و بۆی بجەنگم ،پێتوایە ئێلیس بەم ئاسانیە لە تایهیۆنگ جیادەبێتەوە؟!»





















هەناسەیەکی قووڵم دایەوە ئێستا لەکۆشکەکەی دایک و باوکی ئێلیسدام هیوادارم بەرلەوەی لە ئاهەنگەکە بگەڕێتەوە بتوانم کارەکەم تەواو بکەم دایکی ئێلیس هاتە ژوورەوەو بەچاوێکی لەخۆباییەوە سەیری کردم

«دەتوانم بزانم دۆستی هاوسەری کچەکەم بۆچی سەردانی ئێمەی کردووە؟»





دەستەکانم لەنێو یەکتر داناو بەهێمنی وەڵامم دایەوە
«لەراستیدا تایهیۆنگ پێی وتم ئەمڕۆ  خاتوو ئێلیس دەگەڕێتەوە ئێرە بۆیە هاتووم تاوەک و داوای لێبووردن لەهەمووتان بکەم گەر بەهەڵە لەکارەکانی من گەیشتبن»

دەنگێکی گاڵتەجاڕی دەرکردوو وتی
«بێگوومان کچەکەمان زۆر ئازاردەکيشێت بەهۆی تۆوە بەڵام ئێمە چیتر ڕێگە نادەین درێژە بکێشێت»




لەکۆتایدا بەدڕندەییەوە سەیری کردم خزمەتکارەکە هات و پێی وت کە ئێلیس گەڕاوەتەوە دایکی هەڵسایەوەو لەگەڵی ڕۆشتە دەرەوە






نەخێر دەبێت بەخێرایی لیلی بدۆزمەوە
ئەو تاکە هۆکارە تاوەک و شکست بە ئێلیس بهێنم










هەڵسامەوەو بەهێواشی دەرگاکەم کردەوەو هەناسەیەکی ئاسوودەیم دایەوە کەسم لەوێ نەبینی بەخێرایی لەدەرگاکەی تری ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە خۆشبەختانە ئەوێ ڕاستەوخۆ بەرەو باخچەکە دەڕوات










🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now