𝒫𝒶𝓇𝓉 13

1.3K 230 80
                                    














تایهیۆنگ گووڵەکەی لەبەردەم ڕاگرت و وتی

«سووپاس بۆ بانگهێشتکردنی سالی..»







جولێت ڕووخساری سوورهەڵگەڕاو گووڵەکەی وەرگرت
«س..سووپاس..»
؛خوایە ئەو بۆچی گووڵی بۆمن هێناوە.؛







تایهیۆنگ بەنەرمیەوە وتی

«وە ئەم گووڵە دیاریە بۆ هەموو ئەم ئافرەتانەی ئێرە تکایە دابەشیان بکە..»






جولێت سەری لەقاندوو دەستی کرد بەدابەش کردنی گووڵەکان ؛کەواتە گووڵەکان بەتەنها بۆمن نیە..؛


ئامی بۆنی گووڵەکەی کردوو وتی

«گوڵە ڕۆزی شین باشترین دیاریە..»





هەموو خانمەکان بەشەرمەوە سەیری ڕەفتارە جوامێریانەکەی تایهیۆنگیان دەکرد سالی زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کردوو پاشان وتی

«ببوورن پێویستە من ئێستا لەگەڵ بەڕێزیان بگەڕێمەوە.»



ڕۆشت و قۆڵەکانی بەدەوری قۆڵی تایهیۆنگدا ئاڵاندوو وتی

«وە دووبارە سووپاس بۆ بانگهێشت کردنم خاتوو جولێت...»




جولێت ڕووخسارە سوورهەڵگەڕاوەکەی بەدەستەکانی شاردەوەو وتی

«شایەنی نیە..»










پاشان هەردووکیان بەرەو دەرەوە ڕۆشتن کاتێ چاوی ئافرەتەکانیان لەسەربوو دەستیان کرد بەقسەکردن

«خوایە بینیتان؟ پێموایە بەڕێز تایهیۆنگ لەخۆشەویستیدایە لەگەڵ ئەو..»



«چۆن دەزانیت؟»




«نەتبینی کەچۆن سەیری سالی دەکرد؟ تاوەک و ئێستا بەم شێوەیە سەیری هیچ ئافرەتێکی تری نەکردووە تەنانەت بیستوومە هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ خاتوو ئێلیس شتێک نەبووە کە خۆی بیەوێت..»















سالی کاتێ قۆڵی تایهیۆنگی گرتبوو وە سەری بەسنگیەوە نابوو وتی

«ئەوان هێشتا سەیرمان دەکەن بۆیە کاتێ  دەڕۆینە نێو گالیسکەکە لێت دووردەکەومەوە..»






تایهیۆنگ بەهێمنی سەیری ڕووخسارە نزیکەکەی سالی کردوو وتی

«باشە..»







🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now