𝒫𝒶𝓇𝓉 21

975 204 69
                                    










Pov no one

تایهیۆنگ لەڕێگابوو بۆ ئەوەی ئێلیس بدۆزێتەوە کاتێ لەئیڤانی پرسی

«ئەو ئافرەتە لەکوێیە؟»




«گەورەم ئەو لەگەڵ خزمەتکارەکانی لەباخچەکەیە»


؛چ ئافرەتێکی خۆ بەزلزانە؛
بەگرژی بیری کردەوە ئەو گوومانی دەکرد بەڕێژەی سەتا نەوەت ئەم دەنگۆیە خراپانە دەربارەی سالی کاری ئەو بێت


لەناکاو سالی کاتێ لەمیوانداریەکەی دەگەڕایەوە ئەوانی بینی
«گەورەم؟»سالی وتی بەسەرسامی



«سالی؟ ئایا لەمیوانداریەک گەڕایتەوە؟»
پرسی چونکە سالی بەشێوازێکی جوان خۆی رێکخستبوو




«بەڵێ ئەوەندە نابێت، بەڵام تۆ بۆکوێ دەڕۆیت بەم پەلەییە؟»
پرسی کاتێ دەستەکانی خستەناویەک و دوودڵی بەڕووخساریەوە دیاربوو





؛ئیڤان پێی وتم ئەستەمە سالی بەم دەنگۆیەی زانیبێت بۆیە واباشترە بۆ ئێستا پێی نەڵێم نامەوێ نیگەرانی بکەم بە شتێکی بێ بنەما؛
تایهیۆنگ وتی بەرلەوەی بەسالی بڵێت

«تەنها کارێکی بەپەلەیە پيویستە بەخێرایی ئەنجامی بدەم»




سالی سەری نزم کردەوەو بەکزی وتی

«ئایا تۆ گوێبیستی دەنگۆکانی ئەم دواییانە بوویت دەربارەی من؟»





«تۆ دەزانی؟»
تایهیۆنگ وتی بەنیگەرانیەوە
؛نەفرەت هیوام دەخواست سالی نەزانێت؛






«بەڵێ دەیزی پێی وتم هەندێ دەنگۆی خراپ دەربارەی من هەڵبستراوە»
وتی کاتێ سەیری لایەکی تری کرد




«بۆیە منیش دەڕۆم بەدوای سەرچاوەی ئەم دەنگۆیانە دەگەڕێم لەو ئافرەتە دەپرسم  کەسەرەتا ئەم قسانەی کردووە کێ پێی وتووە»
تایهیۆنگ وتی بەجددیەوە



«ئۆهـ؟»
سالی پرسی بەسەرسامی



«بەڵێ لەوکاتەوەی ئەم دەنگۆیانە درۆ و بێ بنەمان»
تایهیۆنگ وتی





«گەورەم تۆ باوەڕ بەم دەنگۆیانە ناکەیت دەربارەی من؟»
سالی وتی بەسەرسامیەوە



🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now