𝒫𝒶𝓇𝓉 7

1.3K 237 128
                                    











POV SALLY






لەبەردەم ژوورەکەی ئێلیس وەستاین و ئیڤان وتی

«خاتوو سالی بەهۆی ئەوەی تۆ ئێستا بۆ گەورەم دۆستێکی ـــــ»

بەهێواشی قسەکانیم بۆ تەواو کرد وتم
«دۆستێکی ساختە












«ئۆەـ خەریک بوو بڵێم،بەهۆی ئەوەی دۆستی فەرمی بەڕێز تایهیۆنگی پێویستە خۆت بەخاتوو ئێلیس بناسێنیت..»









سەرم نزم کردەوە بیرم کردەوە وادیاربوو ئیڤان تێبینی نیگەرانیەکەمی کردبێت بۆیە وتی

«ئەوە ئاسایی دەبێت بۆیە تکایە نیگەران مەبە»










سەرم بەهێواشی لەقاندوو ئیڤان لەدەرگاکەی دا

«خاتوون ئەوە ئیڤانە من خاتوو سالیم هێناوە..»








دەمارەکانم گرژ بوون کاتێ گوێم لێبوو وتی

«وەرنە ژوورەوە»








ئێلیس ئیستبان



لەوکاتەوەی هاتووم بۆ ئێرە بینینی ئەو فەرامۆش ناکەم!






ڕۆشتینە ژوورەوەو دوبارە چاوم بەئەو کەوتەوە ،لەژیانی دوەممدا بەهەمان شێوەو ڕووخسارو جل و بەرگ ئەوم بینی وە بێگوومان وەک جاری پێشوو جوانیەکەی دەدرەوشێتەوە






ئەو بەزەردەخەنەیەکەوە سەیری ئێمەی دەکرد لەسەر کوورسیەکەی دانیشتبوو کاتێ ماسا لەتەنیشتی وەستابوو چای بۆ تێدەکرد





«بـەخێربێن،کەواتە تۆ ئەو منداڵەی کەوا ئازیزەکەم حەزی لێکردووە»
ئێلیس بەمیهرەبانی وتی







بەڕێزەوە وتم
«خۆشحاڵم بە بینینتان خانمەکەم ناوم سالیە»






ئێلیس زەردەخەنەیەکی فراوانی کردوو وتی
«بەڵێ تکایە بەباشی گرینگی پێبدە ئەو پیاوێکی زۆر نایابە بۆ من بۆ ئەوەی بەتەنیا مامەڵەی لەگەڵ بکەم»







سەیری جلەکانی کردم و وتی

«بەڵام جلەکانت شێواو دیارن خەڵکی کوێی تۆ؟»







بیرمە لەژیانی ڕابردووم ئەوکاتەی ئەم پرسیارەی لێکردم زۆر بەشەرمەزاری و دوودڵیەوە پێم وت

🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now