𝒫𝒶𝓇𝓉 33

753 164 124
                                    
















Pov taehyng


لەگەرماوەکە هاتمە دەرەوە جلێکی ئاسوودەم پۆشی چەند جارێ دەستم بەقژە تەڕەکەم داهێنا و چاوەکانم کەوتنە سەر پارچە کاغەزێک لەسەر مێزەکەم هەڵمگرت و خوێندمەوە



؛داواکاریەکم هەیە
ئەگەر لەئاهەنگی ساڵانە لەگەڵم بەشدار بیت سووپاست دەکەم
سالی..؛





لێدانی دڵم بەرز بوویەوە سالی دووبارە دەیەوێت لەگەڵی بڕۆم ؟لەسەر کوورسیەکە دانیشتم و بەبەردەم خۆمەوە زەردەخەنەم دەکرد دڵنیام ئێستا کەسێ بەم شێوەیە بمبینێ وادەزانێ من ئەقڵم لەدەستداوە بەڵام گرینگی پێنادەم من هۆکاری دڵخۆشی ڕاستەقینەی خۆمم دۆزیوەتەوە
نامەکەم لەڕووخسارم نزیک کردەوەو چەند ماچێکم لەسەری چەسپاند لەوکاتەدا ئیڤان هاتە ژوورەوە کەچەند فایلێکی لەدەستبوو بەنامۆیی سەیری کردم کاتێ بەم شێوەیە منی بینی

بەشپرزەییەوە وتم

«ئەم نامەیە بۆنێکی سەیری لێدەهات تەنها ویستم زیاتر بۆنی بکەم»

ئیڤان بەسەرسوڕمانەوە پرسی

«گەورەم تۆ لەڕێگەی ماچکردنەوە بۆن دەکەیت؟»



بۆئەوەی بابەتەکە بگۆڕم وتم
«ئحم پێمبڵێ بۆچی هاتیە ژوورەوە لەهەمان کاتا بێ لەدەرگادان؟»




ئەو بەشپرزەییەوە وتی
«لەڕاستیدا من فایلەکانم بۆ ئامادەکردیت ببوورە بیرمچوو لەدەرگاکەت بدەم..»




هەڵسامەوەو بەرلەوەی بڕۆم وتم

«باشە لەسەر مێزەکەم دایانبنێ دواتر سەیریان دەکەم»














ئاهێکم دایەوە بزەیەکی کەمم کرد تازە کێ بوو بەرلە ئێستا دەیووت گرینگی نادات هەرکەس بزانێ ئەقڵی لەدەست داوە؟
ئاهـ سالی تۆ هۆکاری ئەوەی



بەڵام ئەوە تاوانی تۆ نیە



خۆشەویستیە سەرشێتانەکەم بۆتۆ وام  بەسەردێنێ
لەڕاستیدا من زۆرم خۆشدەوێیت..

















Pov no one

ڕۆژی دواتر سالی لەبەردەم گالیسکەکە وەستابوو چاوەڕوانی تایهیۆنگی دەکرد ئاهێکی دایەوەو سەری نزم کردەوە
؛هەرچەندە پێم وت لەگەڵم بێت بەڵام گلەیی لەوناکەم دڵنیام ئێستا ئەو کارێکی زۆری هەیە؛









🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now