𝒫𝒶𝓇𝓉 31

791 170 107
                                    















Pov taehyng

ئەمڕۆ دادگایەکەی سالیە ئەگەر ئەو سووربێت لەسەر ئەوەی بەتەنیا بڕوات بۆ دادگا من بەتەنیا جێی ناهێڵم ئەگەر لەدەرەوەی دادگاکەش بوەستم ،من لەو تێدەگەم مەبەستی چیە بەڵام ئەوەش دەزانم کەبەتەنیا بۆ ئەو سەخت دەبێت لانی کەم ئەگەر سەرکەوتووش نەبوو ئەوا من لەوێ دەبم بۆ ئەو







بەڵام ئەمڕۆ نامەیەکی بەپەلەم پێگەیشت لەلایەن دایکمەوە بۆ چاوپێکەوتنم بەشيوەیەکی ئاسایی دایکم ئەوەندە داوای بینینم ناکا چونکە دەزانێ من بەهۆی کارەکانمەوە سەرقاڵم بەڵام بۆیە هاتم بۆلای چونکە دەزانم ئەوە شتێکی گرینگە








لەژوورەکەی دانیشتبووم و چاوەڕێی ئەوم دەکرد چاوەکانم کەوتنە سەر وێنەی خێزانیەکەمان لەسەر مێزەکەی داینابوو منی بچووک لەنێوان دایک و باوکم وەستاوم و زەردەخەنەیەکی فراوان لەسەر لێوەکانمە



زەردەخەنەیەکی راستەقینە!




چاوەکانم کەوتنە سەر وێنەکەی باوکم تێناگەم دایکم چۆن دەتوانێ هێشتا خۆشەویستی خۆی بۆ باوکم بهێڵێتەوە لەکاتێکا باوکم هیچ خۆشەویستیەکی پێنەبەخشی




باوکم کەسێ بوو هەمیشە ئاگاداری دەکردمەوە لە شاردنەوەی هەستەکانم وەک دڵخۆشی،نیگەرانی،دوودڵی



بەتایبەتی خۆشەویستی!




باوکم هەمیشە پێی دەوتم خۆشەویستی لاوازت دەکات، گەمژەت دەکات، وادەکات زۆر شت لەدەست بدەیت،گرینگترین شت بۆ پیاو تەنها سامانەکەیەتی





بەڵام سەرەڕای ئەوان دایکم هەمیشە بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکرد باوکم تا ئەوکاتەی مردیش هەرگیز جارێ بەدایکمی نەوت خۆشم دەوێیت.






گوێم لەکرانەوەی دەرگاکەبوو دایکم هاتە ژوورەوەو وەک هەمیشە بەزەردەخەنە گەرمەکەی پێشوازی لێکردم و لەباوەشی گرتم



«زۆرم بیردەکردی ئازیزەکەم»
ئەو هيشتاش زۆر گەنج دیارە جوانیەکەی وەک جۆی ماوەتەوە



بەهێمنی وەڵامم دایەوە
«منیش دایکە..»





دەستەکانی گرتم و لەبەردەم خۆی داینیشاندم

«دەزانم کارەکانت زۆرن بۆیە ئەوەندە داواناکەم لەکاتت بگرم بەڵام ناکرێ جارێک واز لەکارەکانت بێنیت و سەردانی ئەم دایکە هەژارەت بکەیت؟..»




ئەو ڕاست دەکات،پێموایە کارەکانم بوون بەبەشێک لەخۆم بەڵام هێشتا مافی ئەوە ئاهێکم دایەوە وتم

🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now