𝒫𝒶𝓇𝓉 18

1.4K 245 108
                                    

















میوانەکانی تر خەریکی ڕۆشتنەوەبوون و تایهیۆنگ سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کردوو پاشان وتی

«سالی ئێستا کاتی ئەوەیە بڕۆینەوە..»






سالی سەری لەقاندوو بەکزی وتی

«بەڵێ گەورەم..»




تایهیۆنگ سەیری کردوو نیگەران بوو
؛ئەو دڵخۆش دیارنیە..ئایا شتێک ئەوی نیگەران کردووە؟؛







لەوکاتەدا هاوسەرەکەی خاتوو جۆزێف ڕۆشتە لای تایهیۆنگ و وتی

«بەڕێز تایهیۆنگ دڵخۆشم کە هێشتا نەڕۆشتوویتەوە دەتوانین دەربارەی درێژەدان بەکارەکانمان قسە بکەین؟..»





«من ....»

تایهیۆنگ ویستی ڕازی نەبێت و بگەڕێنەوە ماڵەوە بەهۆی ئەوەی دەیزانی سالی نیگەران بووە دەربارەی شتێک ,بەڵام وەستا لەقسەکانی کاتێ بینی خاتوو جۆزێف ڕۆشتە لای سالی و پێی وت

«خاتوو سالی دەتوانین لەژوورەکەی من هەندێ قسەبکەین؟..پێویستە هەندێ شتت پێبڵێم..»






سالی بەپرسیاریەوە سەیری کردوو پاشان ڕازی بوو















𝒫ℴ𝓋 𝓈𝒶𝓁𝓁𝓎



لەژوورەکەی ئەوبووم و لەبەرامبەری لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم خاتوو جۆزێف دەستیکرد بەقسەکردن

«من هەموو شتێکم لە ئامیەوە بیستووە،ئایا تۆ بەڕاستی هێزو کاریگەری بەڕێز ئیستبانت بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دژی ڕۆکزانا بوەستیت؟ ئەوە ئاسان نەبووە بەڵام تۆ زۆرباش ئەوەت کردووە..»




قومێکی لەچاکەی داو وتی

«سالی دڵنیام کەتۆ ئەمە دەزانیت بەڵام کۆمەڵگای ئێرە لەپێکهاتەیەکی دەسەڵاتێکی دیاریکراو پێکهاتووە وە ئەو دەسەڵاتە ئێستا و ماوەیەکی زۆرە لەلایەن ئێلیس ئیستبان و خاتوو ڕاشێڵ بەڕێوەدەبرێت،دەست لێنەدراوە..وە دابەش کردنی لایەنگرانی ئێلیس و هەڵگەڕانەوەیان لەدژی ئەو کارێکی ئاسان نیە بۆیە من خۆم لایەنگری تۆ دەکەم و پاڵپشتت دەبم..»





بەسەرسامی وتم
«من؟..»




جۆزێف بزەیەکی کردوو وتی

«من لایەنگرێکی زۆر بەسوود دەبم بۆتۆ وە تۆ دەبیتە ئەو ئافرەتە پاڵەوانەی کە سەردەکەویت بەسەر ئێلیس و لایەنگرە تووندەکانی من دەزانم تۆ ئافرەتێکی بەهێزو سەرنج ڕاکێشی..»






🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now