𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰

1.4K 260 1K
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــ
"دەزانم کەزۆر نابێ یەکترمان بینیووە،
وە ڕەنگە ئەمە گەمژانە بێت،
بەڵام واهەست دەکرێت کەشتێک بوونی هەبێ
لەو ساتەوەی دەستمان لەیەکتردا،
'لەبەرئەوەی ئاساییە، ئاساییە،
دەمەوێت بتکەم بەهی خۆم' " ❥
..........

Clara's POV:

گڵۆپی هۆڵەکە داگیرسێنرا هەر بەزوویی کەدەرگای پێشەوەم کردەوە. خۆم سوڕاندەوە، چاوەکانم هێشتا لەگەڵ تاریکیەکەیا ڕاهاتبوون، یووهام دۆزییەوە قاچ لەسەر قاچ لەسەر یەکێک لەقەنەفەکانی هۆڵەکەیا دانیشتبوو، بەتیژیەوە سەیری دەکردم. هەر شەوێکی تر بووبا پێدەکەنیم بەڕۆڵ بینینە دایکانەیەکەی، بەڵام ئەمشەو زیاتر وەکو ئەوە وایە لەلایەن پاسەوانی بەشی ناخۆیی گیرابم.

- ماوەی چەند دەبێت لەتاریکییا دانیشتوویت؟

"لەوکاتەوەی گەڕاومەتەوە و بڕیارم دا چاوەڕێت بکەم"

نیشانەی بۆ قووتووە هێشتا هەڵنەپچڕاوەکانی ڕامیۆنی چینی کرد. هەستکردن بەتاوانباری پڕژێنرا بەسەرما هەر کەتێبینیم کرد بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیووە ڕۆیشتووم.

- بمبوورە.

دەستم پێکرد، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم نیە چیتر بڵێم. زۆر شت ڕوویاندا لەوکاتەوەی یووها ڕۆیشت بۆ کڕینی خواردنی ژەمی ئێوارە، وە ئێستاش کە لەدەرەوەی ئامادەبوونە مەستەکەی سێهون'م، دەستم کرد بەهەستکردن بەکەمێک گەمژایەتی. بەڵام پاشان بیرمکەوتەوە لێوەکانی لەسەر لێوەکانم سەمایان دەکرد، بەڵام ئەو هەستی ویستنە ناسراوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە گەڕایەوە.

"بگەڕێوە بۆ زەوی، کلارا"

سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاند و زۆر لەخۆم کرد بۆ بینینی چاوەکانی نزیکترین هاوڕێکەم.

"پرسیم لەکوێ بوویت. پێموابوو لەژووری قومارەکەی سەرەتا، بەڵام پاشان هەرگیز نەهاتیە دەرەوە لەوێ"

- تێبینیەکم بۆ جێهێشتی.
بەبەرگری کردن لەخۆمەوە گوتم، بەڵام ئاشکرایە تێبینیەکەی نەبینیووە.

"بەڵام،"
بەردەوامی دا، پشتگوێ خستم.

"دەزانم ناتوانی ئەوەندە گەمژەبیت و بڕۆیتە دەرەوە لەکاتێکا ئەو هەموو ڕۆژنامەنووسە لەبەردەم باڵەخانەکەیابوون"

ناوبڕێکی دا، بەڕوونی چاوەڕێی منی دەکرد تا پازبدەمە نێو قسەکەیەوە و ڕوونی بکەمەوە، بەڵام هێشتا هەوڵم دەدا بۆ یەکخستنەوەی بیرکردنەوەکانم و ئەوەی کە لەکوێوە دەست پێبکەم.

"وە هێشتا ئەوەتا تۆ، سمتی ببوورەکەو هێناوەتەوە تەنانەت بەبێ گوتنی یەک وشەی ڕوونکردنەوە"

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now