𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟲

749 140 162
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"کۆڵ نادەم لەخۆمان،
تەنانەت گەر ژیانیش دڵڕەقانە بێ لەگەڵمان ..
وە تەنها لەبەرئەوەی ناتوانین بەئاسانی بەیەکەوەبین
مانای ئەوە نیە نابێ هەوڵ بدەین ..!"
............

Clara's POV:

چاوەکانم کەوتە سەر ساڵنامە هەڵواسراوەکەی سەر مێزەکەم. دوو هەفتە. نامەکان هەن لەئەوەوە کەخاڵڕێژ کراون بەخولی بێدەنگی. تەنها شتێکی نەگۆڕاو گوڵێکی سووری تاکە کەنێردراوە بۆ شوێنی کارەکەم هەموو بەیانیەک لەگەڵ تەنها دوو ووشەی نوسراو لەلایەن گوڵفرۆش'ەکەوە.

بۆ دووشەم.

بۆ سێشەم.

بۆ چوارشەم.

هەوڵمدا گوڵە نادیارەکەی ئەم بەیانیە وەلاوە بنێم. بەخۆمم گوت گوڵفرۆش'ەکە نەخۆشە. 

دەستم کرد بەشوێن کەوتنی هەواڵەکانی گەشتەکەی بۆ پڕ کردنەوەی کەلێنەکان. تەنها پەیوەندییەک وا بتوانم هەژماری بکەم ئەو وێنانەن کە دەردەکەون  لەسەر پەڕاوەکانی ڕۆژانە و ئۆنڵاین. بەڵام هەر کەتەنانەت بەردەوامی دەدا بەدوورخستنەوەکەی لەسیۆل، پڕوپاگەندەکان دەخولێنەوە بەدەوریا. جاس بێدەنگ نابێت. بەدڵخۆشیەوە دەگات بەهەر کەسێ کەگوێی لێ بگرێ و وە خەڵکێکی زۆر تامەزرۆن بۆ پێدانی گوێیەکانیان پێی. ئەمڕۆ ئەوم دۆزییەوە لەسەر بەرگی گۆڤاری 'سیۆل'، داوای ئەو پشکنینە دەکات کەخێزانی سێهون بەناچاری هەوڵ دەدەن پشتگوێی بخەن. ڕاستیەکە دەزانم لەبارەی ئەوەی کە چی ڕوویدا ئەو شەوە، بەڵام هەروەها دەزانم مەحاڵ دەبێ سەلماندنی بێتاوانیەکەی ئەگەر بابەتەکە بێتە سەر لێکۆڵینەوە کردن. جۆناسان هێشتا نەهاتۆتە پێشەوە لەگەڵ ڤێرژنی زانیاریەکانی خۆی. وادیارە بێ بەختانە هەرگیزیش واناکات.

کلیکم کرد لەسەر کیبۆردەکە، ڕووخساریم لادا لەسەر شاشەکەم. ناتوانم لۆمەی ئەو بکەم بۆ کردنی هەڵەیەک ئەو شەوە. خۆم دەیەها هەڵەم کردووە. بەڵام دەتوانم لۆمەی ئەو بکەم بۆ هەوڵدان بۆ وێران کردنی سێهون لەئێستایا.

بەدوای ژمارەکەی سێهون گەڕام، تێبینیم نەکرد پەیوەندی بەکێوە دەکەم تاوەکو زۆر درەنگ بوو بۆ گەڕانەوە.

"خاتوو بیشۆپ،"
ئان بەگەشاوە'ییەوە وەڵامی دایەوە.

"تۆ زیندوویت."

- سەرقاڵ بووم بەکارکردنەوە.
منداڵێک دەتوانێ درۆکەم تێپەڕێنێ، بەڵام ئان زۆر جوامێرە بۆ ئاماژە پێدانی.

"بیرت دەکەم."

دانپێدانان'ەکەی سەرسوڕماوی کردم، وە تێبینی کردم منیش بیری دەکەم. نەک بەسادەیی لەبەرئەوەی ئەو پەیوەندیدارێکی ئاشکرایە بۆ ئەو پارچەیەی من کەنادیارە، بەڵکو لەبەرئەوەی پێویستم بەهاوڕێیەکە. زۆر بەئاسانی کەوتمەوە نێو خووە کۆنەکانم، هەوڵم دەدا کار بکەم لەنێو ئەو کاتەی کەناچار کراوم بەبێ سێهون بەسەریبەرم.

شاهانەکان || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora