𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟵

728 138 144
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"ڕاستیەکان چەندێکیش ئازاربەخش بن،
جوانترن لەدرۆکان .."
............

Clara's POV:

تیشکی خۆرەکە بەگەشاوەیی لەپەنجەرەی چێشتخانەکە دزەی دەکردە ژوورەوە. ڕەنگی مۆر ئاسمانی ڕەنگ کردبوو، sinsa - dong'ی بێدەنگی بەپەمەییەکی کاڵی درەوشاوە نەخشاندبوو کەشتێکی ناعادەتیانەیە بۆ مانگی دوو. بەڵام سەڕەڕای ئەو جوانیە ئارامەی بەیانیانی سیۆل لەدەرەوە، چاوەکانم تەنها جێگیربوون لەسەر ئەو پیاوەی لاشەی حەساندۆتەوە لەبەرامبەر کەوەنتەرەکەیا. بێجامەیەکی ڕەشی ئاوریشم کە بەشلی لەسەرەوەی سمتی وەستاوە، پاقڵاوە جوان و ئەو شێوە حەوت'ە قوڵەی سنگی کەحەزدەکەم پەنجەکانم بێنمە خوارەوە بەسەریا خراوەتەڕوو. قژە ڕەشەکەی هێشتا تێکئاڵاوە بەهۆی ئەو خۆشەویستی دروستکردنەی بەیانی'. تەنانەت کاتژمێرێک نابێ لەوکاتەوەی چاوەکانی قفڵ بوون لەگەڵ ئەوانەی من لەکاتێکا خۆشەویستی بۆ دروست دەکردم.

بەڵام چەندێک لاشەی جوان و ناوازەیە، هیچ ناگاتەوە بەجوانی دڵی. دڵم گرژ بوو هەر کەڕەچاوی ئەوەم کرد ئەو هی منە. مەحاڵ دەرەکەوێت کەئەو پیاوە دڕندە قۆزە تایبەتە بەمن.

دەمە گوناهبارییەکەی سێهون جوڵا بۆ بزەیەکی نەگریسانەی زانراو هەر کەئەوم هەرس کرد. کوپێکی قاوەی پێشکەش کردم.

"بۆتۆ، پووپێت."

قومێکی مەراقیم لەقاوەکە دا و سەرم بەپەسەندکردنەوە لەقاند.

"وە لەکۆتاییا باشم لەدروستکردنی؟"

- خراپ نیە،
دانم پێ دانا، قومێکی ترم لێ دا.

"کەمترین شت بۆتی بکەم پێدانی کافاینە پێت دوای دوێنی شەو، تەنانەت ئەگەر واتای دروستکردنی قاوە بێت،"

- ئەگەر نیوەی شەوەکە بەئاگا بمهێڵیتەوە، پێویستە قایل بم بەمە،
گاڵتەم کرد بەسووکی، هەوڵمدا پشتگوێی بخەم ئەوجۆرەی سکم شێوا لەیادەوەریەکانی ئەوانەی دوێنێ ڕوویان دا. دواکەوتن بۆ کار بووە بەخووێکی خراپ، بەڵام پێویستم نیە چیتر خۆم فریوو بدەم.

من و سێهون کەوتووینەتە نێو ڕۆتینێکی ئاسوودەوە بەدرێژایی چەند مانگی ڕابردوو سەڕەڕای دەمەقاڵێ'یە بەردەوامەکانمان بەگوێدانە قاوە لەبەرامبەر چا. وەرزی پشوومان بەسەلامەتی تێپەڕدا بەدرێژایی لەپاڵ خێزانەکانمان. شتێکی ئاسان نەبوو، ئەو ڕاستیەی باوکی بەلاوەی باشترە وون بم بۆ نێو هەوا و، وە ئەو ڕاستیەی هاوسەرگیریەکەی دایکوباوکم بەدەزووێکی باریک هەڵواسراوە. هێشتاش، پەیوەندییەکەمان لەجاران زیاتر پتەوتر بوو. درۆ و نهێنیەکان کەجارێک دیواریان دروستکردبوو لەنێوانمان شوێنی گیرایەوە بەمتمانەکردن و لەیەکتر تێگەیشتن. ئێستا کاتی سەرنج خستنەسەر ئەو گۆڕانانەیە کەئەمساڵ لەگەڵ خۆیا دەیهێنێ. بابەتەکە ئەوە نیە نەمەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ سێهون بکەم. لەڕاستیا ناتوانم بوەستم تا دەبم بەهاوسەری. بەڵکو بابەتەکە ئەوەیە کەهاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئەو واتا زیاتر کات بەسەربردن لەگەڵ ئەو خەڵکانەی بەلامەوە باشترە پشتگوێیان بخەم، هەروەها ڕووبەڕوو بووونەوەی ئەوەی کەژیانم چەندێک گۆڕانی بەسەرا دێت.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now