• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"خۆشەویستی نزمبوونەوەیە بەرەو نێو چاڵێک
لەچرکە ساتێکدا و، سەرکەوتنەوەیە بەلوتکەکەیدا لەچرکە ساتی دواترا، خۆشەویستی تاکە شێتی ئاقڵانەیە لەم جیهانەیا،"
............Clara's POV:
قژ سورێکی ناسراو دەرکەوت لەبەردەم بیناییما لای دەرەچەی چوونەژوورەکە. سووجین زەردەخەنەیەکی ماندووی بۆ کردم و دەستم جوڵانەوە بۆی وەک سڵاوێک. دانیشتە سەر کوورسیە یەدەگەکەم و دەستی بەسکە خڕە دەرپەڕیووەکەیا هێنا کەئێستا خۆی دەرخستووە و ئاهێکی قورسی هەڵکێشا. ئەو قورساییەی سکی بەرپەچدانەوەی ئەو توڕەیی و بێزارییەیە وا ئێستا هەستی پێ دەکەم. ئاشکرایە دووشەم بەباشی تێناپەڕێ بۆ هیچ کەسێک. دەتوانم تەنها بەهیواوەبم کەهەر شتێک لەنێو مێشکیایەتی پەیوەندی نەبێ بەخۆشەویستێکی لەڕادەبەدەر پارێزگاری لێکەر و کەسانی شوێنکەوتوو. بێگومان، ئەو ژووان لەگەڵ یەکێک لەمیهرەبانترین پیاوەکان دەبەستێ کەمن بیناسم، بۆیە بەدڵنیایەوە ئەوە نیە.
- ئەوەندە خراپە؟
بەهاوخەمیەوە پرسیم. خۆم لارکردەوە بۆ دواوە لەسەر کورسیەکەم، قۆڵەکانم لەیەکترەوە ئاڵاند و بەئارامیەوە چاوەڕێم کرد. ناتوانم یارمەتیدەربم و تێبینی ئەوە نەکەم کەزۆر هیلاک دەردەکەوێت. پێستە کاڵەکەی سووجین بەتەواوی سپی هەڵگەڕاوە لەبەرامبەر ئەو بازنە ڕەشانەی ژێر چاوەکانی و ئەو قژە سوورەی کەهەموو کات بەشێوازی شەپۆلی دەهاتە خوارەوە ئێستا بەسادەیی بەستراوە لەشێوەی کلکی ئەسپ."خەریکی کەمپینێکم بەمدوواییانە. پێموابوو دەتوانم بەهەموو کارەکان ڕابگەم ئەم کۆتایی هەفتەیە، بەڵام زۆر ماندووم. شتەکان وادانرابوو ئاسانتربن لەسێ مانگی دووەم."
- دەبێ قسە لەگەڵ سەرۆکەکەتا بکەیت،
بەووشکیەوە گوتم. چاوداگرتنێکم زیاد کرد بۆ پێوانەکردنێکی باش."پێموایە ئەو زۆر لەمن ماندووترە، دووانەکە تووشی تا ببوون. لەئێستایا، هەموومان بەش بەش بووین."
سەرنجی گەشتی کردە خوارەوە."سوێند دەخۆم پشتە داماوەکەم لەئێستاوە شێواوە. باوەڕ ناکەم هێشتا پێنج مانگی ترم ماوە! گەڕام بەدوای جۆرێک لەو کورسیانەی تۆ، بەڵام کەنرخەکەم بینی سەرسوڕماوبووم، وەک ئەوە وابوو بمبوورێننەوە."
- ئەم کورسیە دیاری باوکە عاشق بەکارەکەمەوە بەبۆنەی کریسماسەوە. لەگەڵ ئەوەشا پێویستە دانی پیابنێم کەزۆر جوانە،
گوتم، پەنجەکانم بەنەرمییەوە لەقۆڵەکانی کورسیە نوێیە Aeron'ەکەم دا. باسی ئەوەم نەکرد کەئەو دیارییە زیادەڕۆییە هەوڵدانێکی ترە بۆ هێمن کردنەوەی شتەکان. ئەم جوڵەیە کۆمیدی بوو، بەپێی ئەوەی نەپشتگوێم دەخست نە سزای باوکیشم دەدا لەسەر ئەوەی ئەوم لەگەڵ ئافرەتێکی تر گرت. دایکم و خوشکەکەشم دیاری زیادەڕۆیی هاوشێوەیان بەدەست گەیشتووە. بەڵام هەموومان دەزانین کە هیچ دیارییەک ئەوە ناسڕێتەوە وا ئەنجامی داوە.

YOU ARE READING
شاهانەکان || 🔚
Fanfictionهەندێک لەهەستەکان ناتوانرێ ڕوونبکرێنەوە، تەنها هەستیان پێ دەکرێت، ئەو نەیدەزانی ئەوەی هەستی پێدەکات خۆشەویستیە یان حەز، ئەو تەنها وادەرەکەوت بەدیل گیرابێ لەلایەن کچەوە .. [تب:- سەرەتا پاڕتی پێشەکیەکە بخوێننەوە گرینگە!] ▪️ [ A TRANSLTED STORY with a...