𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟲

1K 156 82
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"منت قبوڵ کرد بەو شێوەیەی کە هەم،
نەک بەو شێوەیەی کەخۆت دەتەوێت،
بەمە دەوترێت ویستنی ڕاستەقینە"
.............

Sehun's POV:

کلارا گەڕایەوە نێو جێگاکەم. دوای چەند مانگێک هەوڵدان لەوازهێنان لێی یان گەڕاندنەوەی، ئەو لێرەیە. هیچ بەرگری کردنێک بوونی نەبوو کاتێک هەڵمگرت بەرەو نهۆمی سەرەوە، سەڕەڕای پێشاندانی ئەو دەستبەسەر'داگرتنەی کەشاردراوەتەوە لەنێوما. دووبارە دەستی لێ دەدەم کاتێک گەیشتینە ژووری خەوەکەمان بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک. ڕێگای پێ نادرێت ڕابکات دووبارە، بەڵام ناتوانم بەرگەی ئەو بیرۆکەیەی ترسانی ئەو لەمن بگرم. پەنجەیەکم هێنایە خوارەوە بەپێستە نەرمەکەی سمتی، سەرسام'م بەئامادەبوونی ئەو... بەم هەستی سەلامەتیەی کەتەنها هەستی پێی دەکەم کاتێک ئەو نزیکە لێمەوە.

بەڵام تەنانەت هەر کەپاڵکەوتووین لێرەیا، یەکترمان دۆزیوەتەوە ئێستا لەگەڵ دەست پیاهێنانی نەرم و ماچە دزراوەکان، داهاتوو قورساییە لەسەرم. بوون لەگەڵ من'دا تێکیدەشکێنێ. من پیاوێکم شتەکان خراپ دەکەم و گرینگیش نەبوو چەندێک هەوڵمدا بۆ نکۆڵی کردن لەهەستەکانم بۆی، نەمتوانی وازی لێ بێنم. نەمتوانی بیپارێزم. ژیان لەگەڵ من واتا ژیانێک لەگەڵ فشار و ووردەکاری زیاتر کەهیچ کەسێک نابێت بەرگەی بگرێت. سەیرم کرد کەئەم ژیانە باوکمی ژەهراوی کرد، وایلێکرد ببێ بەم پیاوەی ئێستا کەچیتر ناتوانم بەڕێزەوە سەیری بکەم. براکەم ناچارکراوە لەدرۆیا بژی و هەستەکانی بشارێتەوە. ئەی کلارا ناچاری چی دەکرێت بۆ ئارام گرتن لەگەڵما؟

"بیوەستێنە،"
داوای کرد بەتۆنێکی نزمەوە.

"لێرە و ئێستا، لەبیرتە؟"

چۆن ئەوەی زانی کەبیری لێدەکەمەوە؟
چۆن هەمیشە دەزانێت؟

لەبەرئەوەی منی خۆشدەوێت.

پاڵم بەم بیرکردنەوەیە وەنا، بەڵام ئێستا زۆر درەنگە. قورسایی تێبینی کردن کەوت بەسەرما و لاشەم تەنگی پێهەڵچنرا وەک ئەوەی کەسێک خەریکە بمخنکێنێ. خۆشویستنی من مەترسیدارە. بەڵام ئەمە ئەو شتەیە کەناتوانم قەدەغەی بکەم. هەوڵمدا ئەو بوەستێنم. هەوڵمدا ئازاری بدەم.

وە ئەوەتا ئەو لێرەیە ئێستا.

من پیاوێکی بێ هێز نیم، بەڵام بێ دەسەڵاتم بۆ نکۆڵی کردنی خۆم. چاوەکانم کەوتنە سەر لێوەکانی و بەشی خوارەوەم گرژ بوو، دیسانەوە ئامادەیە بۆ هەستکردن بەئەو. بەڵام پێویستە پێشانی ئەوی بدەم ئەو زۆر لەوە زیاترە بۆم. چۆن بتوانم، هەرچەندە، کەدەزانم هەر دەبێ ئەم پەیوەندییە بشێوێنم؟

شاهانەکان || 🔚حيث تعيش القصص. اكتشف الآن