𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟮

1.1K 195 323
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ــــــــــــــــــــ
"ماڵەکەت ساردە؟
خۆرێک دەکەمە زەرفێکەوە و بەپۆستە بۆت دەنێرم
ئەستێرەیەکی بچووک بخەرە ووشەیەکەوە و ڕەوانەی ئاسمانمی بکە زۆر تاریکم" ❥
.............

Clara's POV:

تێپەڕیم بەلای ئەو پیاوەی دەرگاکەی بۆ گرتبووم بەسوپاسێکی ڕاستەقینەوە، بەخێرایی جوڵام کاتێ تێبینیم کرد دەیەوێت قسە بکات لەگەڵما. وەک ڕۆژنامەنووسێک دەرناکەوێ، بەڵام من فێری ڕێگا سەختەکە بووم بۆ بێ متمانەیی هەر حەزێکی هەڕەمەکی بەرچاو کە لەلایەن کەسانی نامۆوە پێشانم بدرێت. لەگەڵ ئەوەشا، هیچ کاتێکم نیە ئەم بەیانیە. یووها، هاوڕێیە باشە بەڵام بەژاوە ژاوەکەم، بیست خولەک دوایخستم لەو ئەپاڕتمانەی هاوبەشی دەکەین. ئێستا کەمتر لەکاتژمێرێکم هەیە بۆ ئامادەبوون بۆ کۆبوونەوەکە لەگەڵ یەکێک لەگرینگترین کڕیارەکانمان.

کۆمپانیای Blue Help هێشتا بێدەنگە لەبەیانی زووی ڕۆژی سێشەممەیا، بەڵام ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ناخایەنێت. لەوکاتەوەی بەڕەسمی بڕیارماندا لەکەمپینی Roy help لەگەڵ کۆمپانیای isaac'دا کەشی ئۆفیسەکە بەتەواوی لەکەشێکی بێدەنگەوە گۆڕا بۆ خرۆشاو ... وە ئەوەم بەدڵە. لەکاتێکا زۆربەی هاوکارەکانی ترم ڕقیان لەم کەشە نوێیەی کارکردنە، من بەجۆشم بۆی. ئەم ئەرکە بەسەردادراوەی کارکردن سەرقاڵم دەکات لەو شێواوییەی ژیانی تایبەتیم و کاتێکی کەمم بۆ دەهێڵێتەوە بۆ بیرکردنەوە لەبارەی سێهون. بۆ دوو مانگ و نیو بەکردارییانە لێرەیا ژیاوم، یەکەم شت هاتنم بوو بۆ ئێرە و کۆتا شت گەڕانەوەم بوو بۆ ماڵەوە. نەدەوەستام لەکارکردن تاوەکو چاوەکانم ڕەتیان دەکردەوە بەکراوەیی بمێننەوە، خەونەکانم تەنها کات بوون کەسێهون بیرکردنەوەکانمی داگیر دەکرد. نەمدەتوانی سێهون بوەستێنم لەدۆزینەوەم لەوێ.

سووجین دەستی بۆ جوڵاندمەوە لەشوێنەکەی خۆی، کەمێک سەرسوڕماوی کردم. ئەو شۆخە قژ سوورە لەڕاستیا ژیانێکی هەیە ... ژیانێک کەفشارم لێ دەکات ببم بەبەشێک لێی ... وە هەرگیز نەیتوانیووە لەکارکردن پێشم کەوێتەوە. ووچانێکم دا لای مێزەکەی، خۆم ئامادەکرد بۆ ئەو پاڕانەوە عادەتیەی ڕۆیشتنە دەرەوە بۆ ژەمی نیوەڕۆ یان ئێوارە لەگەڵیا.

- ئەمڕۆ زوو لێرەیت، جینا.

زەردەخەنەیەکی ناچاریم کرد. سووجینم خۆشەوێت، ڕۆژێک ڕەنگە ببین بەهاوڕێش. لەئێستایا هەموو ئەوەی دەتوانم بیری لێبکەمەوە کارکردنە. کەیف کردن لەقامووسی مندا نیە. هەوڵمداوە بڕۆمە دەرەوە لەگەڵ یووها و چەند هاوڕێیەکی ترمان چەند جارێک لەم هاوینەیا، تەنها بۆ ئەوەی لەڕاستیا نەبوونی سێهونم بیربهێندرێتەوە. ئێستا باشتر دەزانم.

سووجین ددانی جیڕکردەوە توندتر چاکەتەکەی بەلاشەیەوە نوساند بۆ شاردنەوەی جلە یەک لقەکەی ژێرەوەی.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now