𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟳

1.2K 182 249
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"تۆ تیشکی خۆرمی، ڕووناکی مانگمی
جیهانم ڕووناک دەکەیتەوە،
وای لێدەکەیت زۆر درەوشاوەتر بێ
هەموو ڕۆژێک بوونم لەدەوری تۆیا
وام لێدەکات دڵخۆشبم تۆم دۆزییەوە، 
خۆشویستنی تۆ هەموو ئەوەیە بمەوێ بیکەم
تەنها هەموو بەشێکی خۆتم پێبدە،
خۆشەویستیت بۆم هەموو ئەوەیە پێویستم بێ،
مەوەستە لەخۆشەویستیم،" ❥
............

Clara's POV:

دوای خوانێکی شادوومانی بەیانی، گەڕامەوە بۆ ژوورەکەم لەژێر بیانووی خوێندنەوە، بەڵام ناتوانم جەخت بکەم. خوانی بەیانی ڕەخنەگرتنەکان و ستایشە گاڵتەپێکەرەکان ماندوویان کردم، وە جارێکی تریش هیوام خواست کەبمتوانیایە بگەڕێمەوە ئەپاڕتمانەکەم، وە هەبوونی هەفتەیەک بەیەکەوە لەگەڵ سێهون. لەبیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە لەگەڵ دەنگی لەدەرگا دانەکە و بەرەو لای ڕۆیشتم.

زەردەخەنەیەکی ناچاری'م کرد کاتێک دەرگاکەم کردەوە و یۆنگم بینی.

- نیوەڕۆت باش.

"ئەوان لەڕێگای گەڕانەوەن، خاتوون. سێهون منی نارد بۆ ئەوەی داوات لێبکەم بەخێرهاتنەوەیان بکەیت."

پێویستم بەقایل'کردنێکی زیاتر نیە. نیو پووتەکانم لەپێ کرد، شوێنی یۆنگ کەوتم بۆ دەرەوە هەر کەئاهەنگی ڕاوکردنەکە گەڕایەوە. سێهون ئەسپەکەی لێخوڕی بەرەو من، دارێکی باریکی لێخوڕین لەنێو دەستیا بوو.

برۆیەکم بەرز کردەوە، سەرم لەقاندەوە لەو دارەی دەستی.

"باوکم پێداگری کرد. بێگومان، ئەگەر بزانی چی دەکەیت، پێویست'ت بەدانەیەک نابێت،"
لەگەڵ شان بەرزکردنەوەیەک گوتی، سێهون لەمن باشتر دەردەکەوێ، زۆر شاهانە لەسەر ئەو ئەسپە عەرەبیە خاوەن هێزە.

- دەبوو بەیانی دانەیەکم بەکارهێنایە،
دانم پیانا و لایەکی لێوی بەرزبوویەوە لەقسەکەم.

"وابزانم دەبوو بەکارتهێنایە،"
بەدەنگێکی هێواش، سێکشیەوە گوتی، کەحەزم پێیەتی. سێهون دەستێکی درێژ کرد بۆم، وە سەیری ئەوم کرد لەسەرسوڕمان دا.

"وەرە."

هەموو ڕۆژەکە چاوەڕێم کرد بۆ ئەوەی گوێم لێ بێ ئەوە بڵێ، وە ناتوانم ڕێگە لەخۆم بگرم لەبەرزکردنەوەی برۆیەکم بەپێشنیارانە. زەردەخەنەیەکی نەگریسانە لێوەکانی داگیرکرد. دوای بەسەربردنی ڕۆژەکە بەگوتنی هەموو شتە هەڵەکان و داوای لێبوردنە نەگۆڕەکان بۆ خۆم، دیمەنی ئەو ڕووخسارە جوانەی وایکرد دەم'م ئاو بکات.

- تەنوورەم پۆشیووە،
گوتم هەر کەهەوایە بەهێزەکە بەشی خوارەوەی جوڵاندەوە، کەمێک زۆر بەرزبوویەوە کە ڕان'ە ڕووتەکانم خرانەڕوو.

شاهانەکان || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora