𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟯

1.1K 185 152
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ــــــــــــــــــــ
"لەوانەیە ماڵ هیچ شتێک نەبێ جگە لەدوو قۆڵ
کەبەتوندییەوە دەتگرێت کاتێ لەنێو خراپترین بارودۆخایت،" ❥
.............

Clara's POV:

شوێنی یووها کەوتم، بەحاڵ دەتوانم هەنگاوەکانم جێگیر بکەم. سەرم بەنەرێنی جوڵاندەوە، هەستم کرد وەک بڵێی هەناسەی ئاگر هەڵەمژم بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی ئەلکهول لەنێو خوێنما.

- کام'مان بەپرسیاری ئەمشەو دەبین؟

چاوێکی لێ داگرتم.

"هیچ یەکێک لەئێمە!"

سەیریم کرد هەر کەدوو پێکی تریشی داوا کرد، دەپرسم ئەگەر بەیانی بەهۆی نەخۆش کەوتنەوە پەیوەندی بکەم بەکۆمپانیاوە. تا ئەو ڕادەیەی یووها ئێمەی برد، پێموایە نەخۆش دەکەوم.

- دڵنیانیم ئەگەر جوون وو'ی دەستگیرانت بەنرخ ئەمە مەزندە بکات کەمن ڕێگەت پێبدەم تەواو مەست بیت لەمەیخانەیەک.

"مەست بوون لەنێو مەیخانەیا کلتورێکی کۆن و شانازییکەرانەی کۆرییە،"
بیری هێنامەوە و پێکێک خواردنەوەی تری خستە نێو دەستم.

"وە جوون'وو عاشقی کلتورە. بخۆرەوە!"

دەستە بەتاڵەکەمم بەرز کردەوە هەر کە بەیەک قوم هەموویم خواردەوە.

- ئایە بەپەلەین ئێمە؟

"دەمەوێت سەما بکەم، وە بەپێی ژماردنم بێ تۆ پێویستە ئەم دانەیە و دانەیەکی تریش بخۆیتەوە تا بەشی پێویست گونجاو بیت بۆ حەزی من."

- ئابڕووبەرانەیە!
دەستم بەتوندییەوە بەسنگم گرت، پێکەنین بڵقی کرد لەگەرووما.

- هەوڵ دەدەیت مەست'م بکەیت.

"ڕێک ئەمە ئەوەیە کەهەوڵ دەدەم بیکەم،"
گوتی، ئاماژەیەکی بەیەک پێک خواردنەوەی تر کرد.

"دەمەوێت سەما بکەم."

- ئەمە وەک قەڵەبارغیەکی سەماکردن دەرناکەوێت، ئاماژەم بەشوێنی سەماکردنەکە دا هەر کەپێکەکەم'م خواردەوە. خواردنەوەکە بەر لەئێستا جادووی خۆی کرد، قاچم و دەستەکانم شل بوون و سکم گڕی گرت.

"لێرە نا،"
بەنڕاندنەوە گوتی.

"پێویستە بڕۆین بۆ یانە."

ئەو بیرکردنەوەیەی ڕۆیشتن بۆ یانە وایکرد سەرم بخولێتەوە، وە دەستی ئەوم گرت.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now