• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــ
"ئێمە ئەوەندەش لەیەکەوە جیاوازنین، من و تۆ"
............Clara's POV:
ڕۆژەکە بوو بەلیستێکی پڕ لەکار بۆ ئەنجامدان.
خەڵکی ئاسایی پێویست ناکا بیریان بهێنرێتەوە بگەڕێنەوە بۆ کارکردن یان سەیرێکی ئیمێڵەیەکەیان بکەن یان ئاو بخۆنەوە، بەڵام دیسانەوە، خەڵکی ئاسایی وێنەیان لەسەر بەرگی گۆڤارەکان نیە. هەمەجۆرەی شێوازی چارەسەری دەروونی فێربووم، کەهەندێکیان چەند ساڵێکە بەکارم نەهێناون. ئەمڕۆ هەموویانم بەکارهێنا. هەموو کاریگەرییە نەرێنیەکانم خستە دەرەوەی مێشکم، کەمانای وایە کوژاندنەوەی بێتەلی کۆمپیوتەرەکەم و بێدەنگ کردنی مۆبایلەکەم. ژەمی نیوەڕۆم لەگەڵ سوهۆ'یا خوارد، کەهیچ بیرۆکەیەکی نەبوو چی دەگوزەرێ. سەرنجم لەسەر تەواوکردنی ئەرکەکانمە، لەسەرووی هەموو شتێکەوە هەوڵم دا میهرەبان بم لەگەڵ خۆم.دەرکەوت میهرەبان بوون لەگەڵ خۆما قورسترین بێت. هەمیشەش وابووە. بەڕێگایەکی درێژا هاتووم لەوکاتەوەی پازدە ساڵ بووم بەڵام دەزانم چەندێک ئاسانە خزانم بۆ دواوە. ئەو شتەی هیچ کەسێک لێی تێناگات ئەوەیە کەنەخواردن هەمیشە هەڵبژاردەیەک نەبووە. نەک کاتێک کەفشارم لەسەر بووە، هەندێک کات لەبیرم دەکرد شتێک بخۆم. خواردن کەمتر گرینگ دەبوو لەنێو هەموو ئەو کێشانەی ڕووبەڕووم دەبوویەوە. بەسادەیی لەبیرکردنی خواردن شتێک بوو. هەبوونی لاشەیەکیش کەتێبینی نەدەکرد پێویستی بەخواردنە شتێکی تر بوو.
وە ئێستا، سەڕەڕای هەموو ئەو کارانەی کردم بۆ لەناوبردنی نەرێنی بوونەکان لەلاشەم دا، ئەمە شتێکی نوێیە بۆم، لەڕاستیا وانەبوو. سەردێڕەکان، وێنە کۆنەکان ... هەموویان تاوانبارم دەکەن. هیچ کەسێک ئارەزووی لەزانینی چیڕۆکە ڕاستەقینەکە نیە. تەنها دەیانەوێ کاغەزەکان بفرۆشن، وە ئەوە دڵم پارچە پارچە دەکا. سێهون تەواوی ژیانی لەگەڵ ئەمەیا ژیاوە، بەڵام ئەمە شتێکی نوێیە بۆ من. باڵەخانەکەم بووە بەخاڵێکی سەرەکی بۆ ڕۆژنامەنووسەکان. دەبینم ژیانی س***م بڕیاری لەسەر دەدرێ لەنێو ڤیدیۆییە ووتی ووتی'یەکان. دەبوو بزانم زۆر تێناپەڕێت تاوەکو هەڵدەکۆڵنە قوڵایی ژیانمەوە. ئێستا ڕابردووم دووبارە ژیایەوە لەسەر هەواڵەکان، وە ئەگەر زیاتر بیربکەمەوە لەبارەی ئەمە، ئەوا تێکدەشکێم.
تاوەکو کۆتایی ڕۆژەکە، کاری چەندەها ڕۆژ تەواو دەکەم. پێشکەشکردن بۆ کۆمپانیای isaac تەواوکراوە و ئامادەکراوە بۆ ڕەزامەندی سوهۆ، وە دەستم کرد بەکارکردن لەسەر ئامادەکردنی پێشکەشکردن بۆ کەمپینی کۆمپانیایەکی نوێ. بەڵام تەنانەت هەر کەخەریکی نوسین و ڕێکخستنم بەمێشکێکی هێمنەوە، ئازار و فشار، نیگەرانییەکان لەدواوە هەر بوونیان هەیە، ئەمجارەیان ناتوانم ڕابردوو لەدواوەی خۆم بهێڵمەوە، لەبەرئەوەی هەر بەزوویی کەهەنگاوم نایە دەرەوەی ئۆفیسەکە، ئابڕووبردنەکەم دووبارە بیر دەهێندرێتەوە.

YOU ARE READING
شاهانەکان || 🔚
Fanfictionهەندێک لەهەستەکان ناتوانرێ ڕوونبکرێنەوە، تەنها هەستیان پێ دەکرێت، ئەو نەیدەزانی ئەوەی هەستی پێدەکات خۆشەویستیە یان حەز، ئەو تەنها وادەرەکەوت بەدیل گیرابێ لەلایەن کچەوە .. [تب:- سەرەتا پاڕتی پێشەکیەکە بخوێننەوە گرینگە!] ▪️ [ A TRANSLTED STORY with a...