𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟱

1.3K 190 323
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــ
"ئەگەر لێم بپرسیت،
نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم
توڕەیی، خۆشەویستی، سەرلێشێوان،
شەقامێک کەناڕوا بۆ هیچ کوێیەک
دەزانم شوێنێکی باشتر هەیە
'لەبەرئەوەی تۆ هەمیشە دەمبەیت بۆ ئەوێ
هاتم بۆ لات بەمتمانەیەکی شکاوەوە
زیاتر لەدەستێکم پێبدە بۆ گرتن
بمگرەوە پێش ئەوەی بەر زەوی بکەم
پێم بڵێ من سەلامەتم ئێستا
کەتۆ منت گرتەوە، ئێستا" 🖤
...........

Clara's POV:

"ئەو فایلانەم بەیەکەوە دانا کەدوێنێ بڕیارمان لەسەر دا،"
سوهۆ ڕایگەیاند، هەنگاوی نایە نێو بۆشایی کارکردنەکەمەوە.

سەرم بەرزکردەوە و سەیری چاوەکانیم کرد، سوپاسگوزارم کە بەلایەنی کەمەوە هێشتا دەتوانێ سەیری ڕووخسارم بکات دوای وێنە بڵاوکراوەکانی دوێنێ'م. هەندێک فایلی خستە سەر مێزەکەم، لیستەکەم دۆزییەوە کەدوێنێ فایلەکانی ترم تێکەڵ کرد تیایا و چاوێکم بەفایلەکەی سوهۆیا خشاندەوە.

- کاردەکەم لەسەر ڕێکخستنی ئامارەکانی هەبوونی ئاوی خاوێن و لەناوچوونی منداڵ.

"دەتوانم تەنها بڵێم کەچەندێک سوپاسگوزارم بەهەبوونی کەسێک یارمەتیم بدات لەگەڵ ئەمەیا؟ پێویستە ڕاستگۆبم، هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کۆمپانیای isaac ئێمەی هەڵبژارد تاوەکو کارمان لەگەڵ بکات"

سوهۆ دانیشت لەسەر ئەو کورسییەی بەرامبەرم. چاوەکانی ماندوو دەردەکەوتن و ڕەشی هەبوو لەژێر چاوەکانیا.

- شتەکان کەمێک سەختن بۆت لەئێستایا؟

"ئەو دوو کچە بچووکە دووانەیە زۆرن بۆ دایکوباوک تا بەرگەیان بگرێ، وە من هەموو ئەوەم کەئەوان هەیانە."
سوهۆ دانی پیانا.

"ناتوانم یارمەتیدەربم و بیرلەوە نەکەمەوە کەخەریکم هەردووکیان وێران دەکەم بەپشتگوێ خستنیان،"

خۆم لارکردەوە بەرەو پێشەوە و دەستم لەقۆڵی کراسەکەی دا، هەستم بەشەپۆلێکی هاوخەمی کرد بۆ دان پیانانەکەی ئەو.

- واتنەکردووە. تەنها کارت هەیە کەپێویستە ئەنجامیان بدەیت. ئەگەر پێویستت بەکەسێک بوو چاودێریان بکات، بهێڵە بزانم.

"نازانم چی دەکەم ئەگەر شەوێکی پشووم هەبێت. دەشێت ئەوکاتیش کار بکەم."

پێکەنیم بەقسەکەی و سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاندەوە.

- هیچ کارێک ناکەیت. ئەمە ڕێکەوتنەکەیە.

"بەهەرحاڵ ڕات چۆنە دەربارەی ئێرە؟"
قۆڵەکانی لەیەکتر جیاکردەوە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now