𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟬

1.1K 192 344
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"تێبینیمان نەکرد
خەریکین یادەوەرییەکان دروست دەکەین ..
هەموو ئەوەی دەمانزانی ئەوەبوو
خەریکین چێژ دەبینین .." ❥
.............

Clara's POV:

کلیلەکەم لەنێو دەستما دەجوڵاندەوە، هێشتا هەوڵ دەدەم دڵنیاببمەوە مانایەکی هەیە، بەڵام بوونی ئەمە مەحاڵە تێگەیشتن لێی هەر وەکو نەبوونی سێهون لەژیانم. دوو هەفتە دواتر، وە هێشتا هەوڵ دەدەم خۆم قایل بکەم کەمن شتە ڕاستەکەم ئەنجام دا. هیچ ووشەیەک نەبووە لەئەو'ەوە. هیچ پەیوەندییەک. تەنها پەیوەندیم لەگەڵی بەرگی هەر گۆڤارێکە کەڕۆژانە لەسەری دەنیشێتەوە. ئەو بەدڵنیاییەوە دانەنیشتووە لەماڵەوە و زۆر لەخۆی بکات خواردن بخوات و جل بپۆشێ هەموو بەیانیەک. لەبیری نەکردووە چۆن هەناسە بات بەبێ من. لەڕاستیا، تەنها ئاماژەیەک هەمبێ کەئەو پەشیمانە لەوەی لەدێجوون ڕوویدا ئەو کلیلە مس'ەی دەستمە.

یووها سەری هێنایە ژوورەکەمەوە و منی دۆزییەوە کەخۆم کردووە بەتۆپێک لەنێو جێگاکەم.

"ناتوانیت بڕۆیت."

- خۆزگە دەخوازم بمزانیایە ئەو کلیلە مانای چییە،

دانم پیانا، پەنجەکانم داخست لەسەر کلیلەکە هەر کەدووبارە بیرمکردەوە ئەو کلیلە چ شتێک دەکاتەوە.

هەرچەندە یووها ڕاست دەکات. تەنها شتێک کە بەدڵنیایەوە دەیزانم لەبارەی هاتنی ئەو کلیلە ئەوەیە کە لەکوێوە هاتووە. لەناوەڕاستی هەفتەیا گەیشت لەنێو بەرگێکی کرێمی نامە لەگەڵ مۆرێکی سوور بەسەر بەرگەکەیا کەدڵمی خستە پێشبڕکێ کردنەوە. بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەگەڵ نەبوو. هیچ داوای لێبوردن کردنێک. هیچ لێپاڕانەوەیەک بۆ هەلێکی تر. نامەکە بەسادەیی پێکهاتبوو لەو کلیلە و کارتێکی بچووک لەگەڵ عەزییەیەک و کات و بەرواری ئەمڕۆشی بەسەرپێی لەسەر نوسرابوو.

پێویست نیە سەیری ناونیشانەکە بکەم، لەبەرئەوەی ناوی ئەو شەقامە بێدەنگەی کانگانام'م ناسیەوە. ئەوەی کەنایزانم ئەوەیە چی چاوەڕێم دەکات لەوێ ئەگەر بڕۆمە ئەوێ.

هیچ گومانێک نیە کەیووها دەیەوێت لەدوور بمێنمەوە لەبەرئەوەی ئەو توڕەییە لەسێهون. بەڵام ئەو هۆکارە ڕاستەقینەیەی کەناتوانم وا لەخۆم نەکەم بڕۆم لەبەرئەوەیە هەتاوەکو لەدوور بمێنمەوە، ئەو کلیلە دەتوانێ هەموو شتێک بکاتەوە. ئەمە بەزەیی هێنە، وە دەیزانم. هێشتاش، ئەو ئاماژەی هیوا بچووکە ژیانمی پێوە بەندە.

"چی دەکەیت ئەگەر ئەو ببینی؟"
یوها پرسی، هات لەتەنیشتمەوە دانیشت.

شانەکانم بەرزکردەوە، هەوایەکی لاوازم فوو کردە دەرەوە لەڕێگەی لێوەکانم وەک هەوڵدانێ بۆ هاوسەنگ کردنی خۆم. هێشتا نەگەیشتووم بەو خاڵەی کەنامەوێت بگریم لەباسکردنی ئەو.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now