𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱𝟰

771 138 262
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"پێویست بوو بڕۆم و لەدواوە جێتبێڵم
نەک لەبەرئەوەی هیچ خۆشەویستیەک بوونی نەبوو
بەڵکو لەبەرئەوەی هیچ گەشەسەندنێکی
ئێمە بوونی نەبوو،" ❥
...........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗢𝗩:

پاسەوانەکە پرسیاری لێ نەکردم کاتێ ڕۆیشتمە نێو ڕەنج ڕۆڤەرە نوێکەم، سەڕەڕای ئەوەی نیوەشەو بوو. جانتای پارەکەم هەڵگرت و بێجگە لەهیچ شتێکی تر، بەڵام هیچ کەسێک نەیوەستاندم. پێشتر کاتی واهەبوو کە نەمدەتوانی ماڵەوە جێ بێڵم بەتەنها. کاتی وا کەسێهون پێداگری دەکرد لەگەڵ هەبوونی پاسەوانێک لەگەڵم. کاتی وا کەیۆنگ'ی دەنارد بۆ بوون بەکۆسپێک بۆم.

کاتەکان گۆڕدران.

ئازاری نەبوو بەقەد ئەوەی لەوانەیە پێشبینیم کردبا بۆ هەبوونی ئەو بوەستێ لەگرینگی پێدانم. دەجەنگام لەگەڵی لەسەر پاسەوانی تایبەت و ئاسایش بەبەردەوامی. بەجۆرێک لەکۆتاییا ئەوەم بەدەستهێنا کەدەمویست. نەخێر، ئەوە کەمی نیگەرانیەکانی ئەو نەبوو کە بەئازارە. بەڵکو ئەوە دان پێدا نەنان'ەکەیە.

سێهون دەیتوانی بیسەپێنێ خۆشی دەوێم. دەیتوانی بجەنگێ لەپێناوم و، بۆ ئەو بابەتە، بجەنگێ لەگەڵ من. بەڵام ئەو دانی نەنا بەو توخمە پاک' و بێتاوان'ەی خۆشەویستیەکەمان؛ منداڵەکەمان.

بۆشاییەک نەماوە بۆ ئازاری زیاتر. دڵم ناتوانێ پارچە پارچەبێ لەوە زیاتر بەبێ بوونی بەتۆز و دوورکەوتنەوەی بەهەوایا لەگەڵ هەر هەناسەیەکم.

پشتێنی سەلامەتیەکەم بەست و تێپەڕیم بەنێو دەروازەی کۆشکی کۆن. گروپێک ڕۆژنامەنووسی نەبەز منیان بەرچاوکەوت، ڕایانکرد بەنێو بارانەکەیا بۆ گرتنی وێنەکانیان. پێم نا بەگازەکەیا، بەرەو پێشەوە رۆیشتم و، تایەکان خولانەوە، هەر کەڕۆیشتمە خوارەوە بەڕێگاکەیا.

چەند وێنەیەکیان گرت. چاوەکانم تروکاند لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی فلاشی کامێراکان کەوەک پەڵەیەک بەردەم بیناییان گرتم. خەمڵاندەکان بوونی دەبێ لەبارەی ئەمەوە، بەڵام ناتوانم گرینگی پێ نەدەم. لەکۆتاییا تێگەیشتم هەمیشە خەمڵاندن 'مەزندەکردن' بوونی دەبێت. بەڵام ئێستا هەروەها دەزانم کارەکەم ئەوە نیە پشتگوێی بخەم. ئەمە مەحاڵە. کارەکەم ئەوەیە منداڵەکەم بپارێزم لەم خەمڵاندنانە.

نەمدەویست کوڕەکەم گەورەبێ بەبێ سێهون، بەڵام ڕەتمکردەوە بمێنمەوە و خۆ نواندن بکەم. بینیوومە کەچۆن وەڕس بوون دەتوانێ ببێ بەژەهرێک بۆ پەیوەندی نێوان باوک و کوڕ. ناتوانم ڕێگە بدەم ئەمە ڕووبدات. گەورەترین دیاری کەبتوانم بەسێهونی ببەخشم پێدانێ ژیانێکی ئاساییە بەمنداڵەکەمان، تەنانەت ئەگەر ئەمە مانای ژیانێک بێت بەبێ ئەو.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now