𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟵

1.5K 216 322
                                    


𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴
ـــــــــــــ
"لە چاوی مندا
شتێکی تریت
تایبەتر لە ھەموو مرۆڤەکانی تر دەتبینـم،
نازانم ئەمە خۆشەویستیە یان چیی
بەڵام بۆ من لە جێیی ھەموو
ئەوانیی تریـت.!" ❥
.........

Clara's POV:

چەند چرکەیەکی خایاند تا هاتمەوە هۆشم خۆم، هەنگاوەکانم جێگیرتر کرد و بەرەو لای سێهون کەوتمە ڕێ. چی دەکات لێرە؟ تەنانەت چۆن زانی دەستم بەکارکردن کردووە؟ چەند ڕۆژێک دەبێ لەوکاتەوەی بۆ دواهەمین جار ئەوم بینیووە، وە هەرگیزیش پێم نەگوتووە لەکوێ دەست بەکار دەکەم. بەڵام سەڕەڕای ئامادەبوونە ڕوون نەکراوەکەی، سەرسوڕماونەبووم کەسێهون ڕێگاکەی دۆزیووەتەوە بەرەو من. لەدواوەی منەوە، دەنگە دەنگێکی زۆر دروستبوو لەئۆفیسەکە هەر کەخەڵکەکە تێبینیان کرد ئەو کێیە.

ڕووداوێکی گەورەیە بۆ ژیانێکی کارکردنی ئاسایی.

- چی دەکەیت لێرە؟
لەژێر هەناسەمەوە بەتوڕەییەوە چرپاندم. قۆڵەکانم لەیەکتری ئاڵاند لەبەرامبەر سینگما، باشترین هەوڵم دا تاوەکو نابەختەوەر دەربکەوم بەبینینی ئەو. بەڵام لەناخەوە هەموو شتێک بووم جگە لەنابەختەوەر. خوایە، زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت. قژی بژ بۆتەوە و شێواوە، لەگەڵ ئەوەشا تێبینی بازنە ڕەشەکانی ژێر چاوەکانیم کرد وەک ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک دەبێ نەخەوتووە. بەزۆری وەکو ئەوەی ئەو ڕۆژانەی ڕابردووی بەئاهەنگ گێڕان بەسەربردبێ. پۆشاکێکی کاژوەڵی پۆشیبوو، تیشێرتێکی ڕەش و کابۆیەکی ڕەشی تەسک کەبەباشی باوەشی کردبوو بەڕانەکانیا. بیرکردنەوەکانم هەڵفڕین بەرەو یادەوەری بوونی ئێمە لەنێو جێگا و هەناسەم وەستاند، بەهیوابووم دڵە شڵەژاو و شێواوەکەم هێمن بکەمەوە، بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە نەبینی کە لەسەر منی هەیە.

"بەشی پێویست دوور بوویت. پێویستە قسەت لەگەڵ بکەم"
هەنگاوێکی نا بەرەو پێشەوە و بەنەرمییەوە قۆڵی گرتم بەڵام گرتنێکی خۆسەپێن، ڕێبەری کردم بەرەو شوێنی بەرزکەرەوەکان.

ئەوە بەجدییەتی؟! بەشی پێویست دووربووم؟

- نەتدەتوانی نامەم بۆ بنێریت؟
پرسیم بەگاڵتەپێکردنێکی ئاشکرا لەتۆنی دەنگما.

"وابزانم تۆش بڵاوکراوەکەت بینی،"
سێهون گرتنەکەی لەسەر قۆڵم لابرد هەر کەڕۆیشتینە نێو بەرزکەرەوەکەوە، بەڵام هەر بەزوویی کەدەرگاکە داخرا لەدوامانەوە، منی پەستێوا بەدیواری بەرزکەرەوەکەوە.

- سێهون!

"بۆچی وەڵامی نامەکانت نەدەدامەوە؟"

- تەواوی جیهان دەتوانن بیخوێننەوە ئێستا کەتۆ دەتەوێ چۆن بەنەفرەتم بکەیت و چەندێک تامەزرۆی منی لەسەر سایتێکی ووتی ووتی، کەچی تۆش نیگەرانی ئەمەیت؟!

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now