𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰𝟳

627 123 117
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
" ئەمتوانی ببم بە ھەرشتێك لەم جیھانەدا،
بەڵام ویستم ببم بە ھی ئەو .." ❥
..........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

دووکانی جلی بووکێنی خانەدانەکان کردارییانە بوو بەماڵی دووەمم لەماوەی دوو مانگێکی ڕابردوو. بەڵام ئەمڕۆ پەردەکان هەموویان داخراون و ڕێگری دەکەن لەچاوە بەمەراقەکان ناوەوەی دووکانەکە ببینن. جیوو لەدەرگای دواوەی دووکانەکە منی بینی، چاوەکانی دەگەشانەوە کاتێ ڕێبەری کردم بۆ نێو دووکانەکە. زۆربەی خەڵک سەرسوڕماو بوون کاتێ ئەوم هەڵبژارد وەک دروستکەری جلی بووکێنیەکەم. ئەوەی کەخەڵکی نەیاندەزانی ئەوەیە کەئان ئێمەی بەیەکتر ناساند. بەحاڵ چەند ساڵێ لەمن و ئان گەورەترە، جیوو دەیتوانی دەستبکات بەکاری مۆدێلی لەجیاتی دیزاین لەگەڵ ئەو قژە ئاوریشمی'یە ڕەش و لاشە ڕێکەی. بەڵام خۆشەویستیەکەی بۆ کاری دیزاین وێنەی دەدایەوە وەکو ئان، کەبەهۆیەوە کۆمەڵێ کڕیاری خانەدانی بەدەستهێناوە.

"تەواوی هەفتەکەمان بەسەربرد بەدەرکردنە دەرەوەی رۆژنامەنووسەکان لەدووکانەکەیا،"
ڕوونیکردەوە بۆم کاتێکی سەیرکردنێکی بەپرسیارم پێی بەخشی.

- بەداخەوەم،
داوای لێبوردنم لێی کرد. وادیارە هاوسەرگیریەکەم بووە بەدیمەنی سەدە'کە لەگەڵ تێکەڵبوونی رۆژنامەنووسەکان لەهەموو بابەتێ.

"وامەبە! کێ ئەوەنە بەبەختە هەلی دروستکردنی حەزییەی بووکێنی بۆ شاژنی داهاتووی کۆریا بەدەستبێنێ؟"
بەپەرۆشیەوە گوتی، پاڵێکی بەتاڵێکی قژە ڕەشەکەی وەنا بۆ دواوەی گوێی.

شاژنی داهاتووی کۆریا. سەرسوڕانێکی خێرا هەوری دروست کرد بەدەوری سەرم و قۆڵی ئەوم گرت بۆ هاوسەنگ کردنی خۆم.

- ناتوانم لەمە ڕابێم. یەکێ لەو ڕۆژانە زۆر نیگەران دەبم بەڕادەیەک دەبوورێمەوە.

"کێشە نیە ئەوەنەی حەزییەکەت پیس نەکەیت."
چاوێکی لێ داگرتم بەگاڵتەوە، بیری هێنامەوە کەبۆچی هەست بەئاسوودەیی دەکەم لەگەڵ ئەو.

"ئەگەر سەرت دەسوڕێ، شامپانیا بیرۆکەیەکی خراپە ئەمڕۆ."

ناتوانم دەمەقاڵێ بکەم لەگەڵی لەمەیا.

- لەوانەیە دواتر.

ناوەوەی دووکانەکە بەنزیکەیی جوانە وەکو حەزییەکانی جیوو، شوێنێکی خانەدانانەو پێشوازیلێکەرە لەهەمان کاتدا. کەشێکی هێمن دەستی گرتبوو بەسەر بەرگەهەواکەیا بەڵام لەگەڵ گەیشتنی میوانەکانم دەستبەجێ پووکایەوە. دایکم و لۆلا دەرپەڕینە نێو ژوورەکەوە لەگەڵ یووها بەدوایان.

شاهانەکان || 🔚Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ