𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱

1.6K 249 1K
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ــــــــــــ
"دەمەوێت بەتەنها بم،
بەتەنها لەگەڵ تۆیا ... ئەوە مانا دەدات؟
دەمەوێ ڕوحت بدزم
وە بیشارمەوە لەنێو گەنجینەی دڵم" ❥
..........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗢𝗩:

یۆنگ دەرگاکەی بۆ کردمەوە و یارمەتی دام لەهاتنە دەرەوەم لەئۆتۆمبێلەکەیا و ڕێبەری کردم بەرەو بەرزکەرەوەیەک کەدەنگێکی لێوەهات هەر کە گەیشتین. هەناسەم وەستا هەر کەدەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە و سێهونم بینی. قاتێکی ڕەشی ڕەسمی پۆشیبوو کەجوان باوەشی کردبوو بەماسولکەی قۆڵەکانی و صنگی. زۆر بەتام دەردەکەوت بۆ خواردن، وە من ئامادەبووم بۆ تامکردنی.

"کلارا."

دەستی درێژ کرد بۆم. هیچ دوودڵیەک نەبوو لەجوڵەکەی، هەرچەندە ئەمەم وەک مەبەستە ڕاستەقینەکە بینی، وەک ئۆفەرێک. بەدەست خستنە نێو دەستیەوە، واتا پەسەندکردنی هەر شتێک کە دواتر لەنێوانمان ڕوودەدا. دەتوانم هێشتا ڕابکەم، بەڵام دەمزانی کەناتوانم ئەوە بکەم، وە بۆ ئەو زەردەخەنە لەخۆباییەی سەر گۆشەیەکی لێوە ناوازەکەی، سێهونیش ئەوەی دەزانی.

دەستیم گرت بەبێ گەڕانەوە بۆ دواوە. دەرگای بەرزکەرەوەکە لەدوامانەوە داخرا، منی گەڕانەوە بۆ ئەو ساتەی ئێستا، وە سوڕامەوە و دەستم هێنا دەرەوە لەنێو دەستی.

"شتێکی هەڵە هەیە؟"
سێهون پرسی، نیگەرانی لەتۆنی دەنگیا دیاربوو.

- دەبوو سوپاسی یۆنگ بکەم. ئەوە ڕەفتارێکی ناشرین بوو.
ئەو زەردەخەنەیەی لەسەر لێوەکانی بوو فراوانتربوو.

"دڵنیام ئەو موچەیەی من پێی دەدەم قەرەبووی هەر ڕەفتارێکی ناشرین دەکاتەوە لەبەشەکەی تۆیا"

- بەڵام هێشتا ناشرین بوو.
گرژییەک لەسەر لێوەکانم بڵاوبوویەوە.

- تکایە داوای لێبوردنەکەم بۆ ڕەفتارەکەم بگەیەنە بەئەو، لەگەڵ سوپاسەکەشم.

سێهون سەری بەئەرێنی جوڵاندەوە، ڕووکەشێکی کۆمیدی شوێنی ڕووکەشە بەکەیفەکەی گرتەوە، بەڵام بەخێرایی نەما بەقەد خێرایی ئەوەی کەهات.

"پێموابوو کە ڕەنگە بێیتەوە هۆش خۆت"

لاشەم وەڵامی ئەو نووساوییەی دەنگی دایەوە، ڕێگری لێکردم لە بەنرخ زانینی ئاگادارکردنەوەکەی سێهون.

- ئەی تۆ هاتیتەوە هۆش خۆت؟

"تۆ دانەیەکی مەترسیدار نیت"

هەنگاوێک نزیکتربوویەوە لێم، وە هەناسەیەکی بەهێزم هەڵکێشا.

- دەشێت من گورگ بم لەپێستی مەڕدا.
وەڵامیم دایەوە،

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now