𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟬

835 150 200
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"دەزانم تۆ دەترسیت،
منیش دەترسم.
بەڵام با ڕووبەڕووی خۆشەویستی ببینینەوە بەیەکەوە،
لەبەرئەوەی دەمەوێ تەنها لەگەڵ تۆیا هەستی پێبکەم"
.............

Clara's POV:

بێدەنگیەک دەستیگرت بەسەر تەواوی ژوورەکە هەر کەدانیاڵ بەردەوام بوو لەبڵاهـ بڵاهـ کردن، شێتانەتر دەنگی دەهات لەگەڵ تێپەڕینی هەر چرکەیەک.

یۆنگ پاڵی پێوەنا بەرەو دەرگاکە، زۆری لێکرد بڕواتە دەرەوەی ژوورەکەو بۆ نهۆمی خوارەوە بەپەیژەکان. سێهون شوێنی کەوت و منیش بەدوایا. بەڵام دەستێکی بەرزکردەوە بۆ وەستاندم.

"پێویستە خۆم بیبینم کەپۆلیسەکان دەیبەن. یووها لەگەڵ تۆیا دەمێنێتەوە."
سێهون پەنجەیەکی هێنایە خوارەوە بەشەویلگەما، ماسولکەکانی ئەوەی خۆی گرژبوون هەر کەبەڕاستی سەیری کردم بۆ یەکەمین جار.

پاشان وون بوو.

- بڕۆ لەگەڵیا،
پاڕامەوە لەجوون'وو.

- دڵنیاببەوە ... دڵنیاببەوە هیچ کارێکی گەمژانە نەکات.

جوون سەیرێکی کردم و پاشان دەستبەجێ دیارنەما لای دەرگاکەوە. باوەڕێکی زۆرم نیە بەتوانای ئەو، یاخود ئامادەیی ئەو، بۆ هەنگاونانە پێشەوە بەپێی ئەو هەڵوێستە سست'ەی کەمێک لەمەوبەری، بەڵام ناتوانم دڵنیابم لەوەی دڵسۆزی یۆنگ بۆ وەستاندنی سێهون ناگۆڕێ لەترسی سزادانی لەلایەن ئەوەوە. هیچ بیرۆکەیەکم نیە لەبارەی ئەوەی سێهون لەتوانای'دایە، بەڵام گومانێکم هەیە کەمەبەستی بوو کاتێ هەڕەشەی کوشتنی لەدانیاڵ کرد.

سەیری یووهام کرد و کەوتمە سەر زەویەکەوە. دەرکەوت لەتەنیشتما دەستبەجێ، قۆڵەکانی لەدەورما ئاڵاند لەنێو ئامێزێکی گەرما. هیچ فرمێسکێک نەماوە. هەموویم ڕشت. ئێستاش تەنها سڕی و ئیفلجی دەستی گرتووە بەسەر لاشەما وەک ئەو ڕۆژەی شەقامی sinsa-dong. بەقورسیەوە هەناسەیەکم هەڵکێشا هەر کەتێبینیەکان بەرمکەوتن. ئەو ڕۆژە دانیاڵ'م بینی.

"کلارا، چییە؟ چی هەڵە هەیە؟"
یووها خۆی کێشایەوە دواوە، گەڕا بەڕووخسارما بۆ هەر ئاماژەیەک کەزیاتر لەوە ئازارم پێگەیشتووە کەدەرەکەوم.

- ئەو دەزانێ لەکوێ دەژیم.
بیرکردنەوەکانم دەرپەڕینە دەرەوە. شێتانە دەنگم هات. بەدڵنیایەوە شێت بووم. ئەمە گرینگ نیە. تەنها پێویستمە کەسێک گوێی لێم بێت.

- ئەو شوێنم کەوتووە. ئەو شێتە.

"پێموایە ئەوە دەستپێک'ێکە،"
یووها دەستی بەرزکردەوە بۆ نێوچەوانم وەک بڵێی پێشبینی دۆزینەوەی ئەوە دەکات کەتام لێیە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now