ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمپانیای کیم
بەڕێز کیم لە ژوورەکەیەتی و چاوەڕێی ئەو کەسەیە کە داوای کردووە ئەمڕۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدات بەڵام لەناکاو کەسێک بێ لە دەرگا دان دێتە ژوورەوە
جین: سڵاو باوکە بەیانی باش
بەڕێز کیم: چەند جار پێم وتوی بێ لە دەرگا دان مەیەرە ژوورەوە
جین: یاا باوکە من کوڕی تۆم چ پێویست ئەکات لە دەرگا بدەم
بەڕێز کیم: نچ نچ نچ تۆ چەند بێ ڕەوشتی بۆچی هەمیشە وەکو مناڵێک هەڵسوکەوت ئەکەیت تۆ ئێستا 24 ساڵیت
ئەمە کاری هەمیشەیی بەڕێز کیمە سەرزەنشت کردنی جینی کوڕی وە جینیش هەمیشە قسەکانی باوکی پشت گوێ ئەخات
لە لایەکی تر
بەڕێز لی چەند پەڕاوێکی لەبەر دەمە و بە وردی ئەیخوێنێتەوە ئەمانە چ جۆره پەڕاوێکی گرنگن کەوا بەم شێوەیە بەڕێز لییان سەرقاڵ کردووە؟
لە شوێنێکی تر
کچێکی هەرزەکار خەریکی بازاڕی کردنە چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی نزیکترین هاوڕێی زانکۆیەتی...
دووباره کۆمپانیای کیم...
لە دەرگای ژووری بەڕێز کیم درا
بەڕێز کیم: وەرە
سکرتێر: بەڕێزم بەڕێز لی دەیەوێت تۆ ببینێت
بەڕێز کیم: بابێتە ژوورەوە
بەڕێز لی: سڵاو بەڕێز کیم چۆنیت؟
بەڕێز کیم: سڵاو بەڕێز لی بەخێربێیت
بەڕێز لی: سوپاس
بەڕێز کیم: چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟
بەڕێز لی: هاتووم دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگ قسەت لەگەڵ بکەم سەبارەت بە...
شەو کاتژمێر 9:28 خولەک لە قاوەخانەی ٭٭٭٭٭
جین: سڵاو خۆشەویستم
؟؟؟: ئۆو جین سڵاو...بۆچی ماوەیەکە هیچ لێم ناپرسیت؟ زۆر بە کەمی یەکتری ئەبینین
جین لە دڵی خۆی: چۆن بێم و تۆ ببینم لە کاتێکا بە هەزارەها کچم لەسەر پەیوەندیەک ڕاگرتووە
جین: بمبورە خۆشەویستم من کارم زۆرە خۆت ئەزانیت بۆیە ناتوانم بتبینم...دەی جیهی خۆشەویستم با ئەم کاتە نایابەمان بە فیڕۆ نەدەین و داوای شتێک بکەین و باسی ڕۆژەکەتم بۆ بکە
جیهی: باشە...
لە لایەکی تر ...
؟؟؟: دەی هاوڕێیان خێراکەن ئێستا جان ئەگەڕێتەوە
؟؟؟: یاا مایە تۆ زۆر بەپەلەیت هاا بۆچی وا ئەکەیت؟
مایە: ئای هیجوون من ئەمەوێ خێرا ئامادەکاریەکان بۆ جان تەواو بکەین بۆ ئەوەی ڕۆژی لە دایک بوونەکەی سوپرایز بێت
هیجوون: باشە باشە تەواو بوو دەی ڕووناکیەکان بکوژێننەوە و خۆتان بشارنەوە
مایە: ڕام جان نەگەڕایەوە
ڕام: گەڕایەوە گەڕایەوە دەی شوێنی خۆتان بگرن و خۆتان بشارنەوە
دەرگاکە کرایەوە و جانی ماندوو هاتە ژوورەوە و ڕووناکیەکانی داگیرساند بەڵام
هەمووان: ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت جانـــن
جان: واهـ هاوڕێیان هەموو ئەمانە بۆ منە ههـ بەڕاستی زۆر دڵخۆشم ئێوە باشترینن
مایە: نەخێر جان تۆ باشترینی تۆ باشترینی ژیانی منیت
جیهوون: یاا مایەی خیانەت کار تا جان نەهاتبۆوە ئێمە باشترین بووین
جان: 😑
مایە: یاا یاا وانیە بۆچی وائەکەن کوڕینە
هەمووان جگە لە مایە: ههههـ تۆ سەیری ڕووخساری خۆت بکە
مایە: واتا ئاوا من توڕە بووم لاچن دەی من ئەڕۆم
جان: تۆ لەلای من نامێنیتەوە کەواتە منیش کێکەکە نابڕم و ڕۆژی لە دایک بوون ئەنجام نادەم
مایە: یاا یاا وامەکە دەی من ناڕۆم گەمژە
جان: یەسس هههـ
وتی کاتێک بە خۆشەویستیەکی گەورەوە باوەشی لەو کچە هەرزەکارە دا بەڵام چی دەربارەی کچە هەرزەکارەکە .....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو جوانکیلەکانم چۆنن 💞🍓
ئەمەش چیرۆکەکەی جین وەک بەڵێنم پێتان دا 😁
خۆشم ئەوێن 💓🌸🧸
بای 💕
YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Actionناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...