part 3

818 112 16
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەلای جین

هەر کە لەو کافێ نەفرەتیە هاتمە دەرەوە یەکسەر چووم بۆ لای باوکم تا پێی بڵێم من نامەوێت چیتر ئاگاداری ئەو بێ شەرمە بم ئەو زۆر لە سنور لای داوە گەمژە وا ئەزانێت زۆر جوانە تا من لە پێناو ئەو واز لە هاوسەرە ناسک و جوانەکەی خۆم بێنم نازانم کەی و چۆن من پێشتر نەفرەتم لە مایە ئەکرد وام ئەزانی بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئەو ژیانم ئەفەوتێت بەڵام بە پێچەوانەوە من ئاشقی بووم ئەو تاکە دڵخۆشیە لە ژیانم ... گەیشتمە کۆمپانیا و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە چوومە ژوورەوە و هەمووان خۆیان بۆ دانەواندم وەکو ڕێزێک وە هەروەها منیش خۆم دانەواند بۆیان هههـ چەند سەیرە من پێشتر گوێشم پێیان نەئەدا .. لە دەرگای ژووری باوکمم دا و ئەویش وتی

بەڕێز کیم: وەرە

جین: سڵاو باوکە

بەڕێز کیم: ئۆو جین کوڕەکەم بە خێربێیت دەی دانیشە

جین: سوپاس باوکە گیان تۆ بانگی منت کردبوو بۆ شتێک؟

بەڕێز کیم: ئهم .. ئا پێم بڵێ بوکەکەم چۆنە؟

جین: ئاها ئەو زۆر باشە ئێمە پێکەوە زۆر باش ڕێک کەوتوین

بەڕێز کیم: جین کوڕم ئەمەوێت ئەمشەو ئاگات لە کچی مامت بێت لە ئاهەنگەکە چونکە خۆت ئەزانیت مامت ئامانەتی ئێمەی کردووە وە ئەوەش ئەزانیت کە ئەو کچێکی باش نییە و جێگای باوەڕ نییە بۆیە ئەمەوێت ئەمشەو بە تەواوی تۆ ئاگاداری ئەو بیت وە ئەو لەگەڵ خۆت بهێنە بۆ ئاهەنگە

جین: واتا چۆن؟ من ئەبێت ئەو لەگەڵ خۆم بهێنم بۆ ئاهەنگەکە ( سەیری کاکم لەو هەموو شتەی فکری لای چییە 🤓 ) بەڵام ئەی هاوسەرەکەم؟

بەڕێز کیم: ئێ کە تۆ ئێستا گەڕایتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی خۆت ئامادە بکەیت ئەوە مایەش بێنە و دوای ئەوە بچن بە دوای مێلیسا و بڕۆن بۆ ئاهەنگەکە

جین: من خۆم ئامادە ناکەم هەر خۆی ئامادەم

بەڕێز کیم: ئێ کەواتە بڕۆ دوای مێلیس و بڕۆن بۆ ئاهەنگەکە منیش ئۆتۆمبێلێک ئەنێرم بە دوای مایەیا

جین: باشە





maya pov

نەفرەت جین چۆن کارێکی وا لەگەڵ من ئەکەیت؟

لە ژووری دانیشتنەکە لەسەر قەنەفەکە دانیشت بووم وە لەسەر ئەو مێزە گەورەیەی بەرامبەریشم کۆمەڵێک وێنە هەیە لە نێو وێنەکان من جین ئەبینم لەگەڵ مێلیس ئەوان وەکو دوو خۆشەویست ڕەفتار ئەکەن کە لە ژووان دان بە نەفرەت بن ... نازانم کێ ئەو وێنانەی بۆ ناردووم بەڵام گومانم لە جان هەیە هەر چۆنێک بێت ئەوە لە ئێستادا گرنگ نییە ... تەنها چاوەڕێم جین بگەڕێتەوە و ڕونکردنەوەم بۆ بدات گەر ئەمانە ڕاست بن من یەک خولەک ناتوانم لەگەڵی بمێنمەوە ... بیرکردنەوەکانم مێشکیان داگیر کرد بووم تا لە ناکاو لە دەرگا درا بە خێرایی رۆیشتم پێم وابوو جینە بەڵام وا دیارە من هەڵەم ئەوە شۆفێرەکەی بەڕێز کیمە چی ئەکات لێرە؟

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now