5 𝐯𝐨𝐭𝐞 = 𝐧𝐞𝐰 𝐩𝐚𝐫𝐭𝕤𝕥𝕒𝕣𝕥
⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟⍟
ئـــێـــوارە
maya pov
من بە جانم وت کە بە تەنها ئەڕۆم بەڵام ئەو هەر هات لەگەڵم و تا بەر دەرگای گەیاندم ماڵئاواییم لێ کرد و بە زەردەخەنەوە چوومە ژوورەوە خەریکی داکەندنی پێڵاوەکانم بووم و وتم
مایە: سڵاو من گەڕامەوە
بەڕێز لی: ئاهـ بەخێربێیتەوە
مایە: باوکە چۆنە ئەمڕۆ وا زوو گەڕاویتەوە؟
بەڕێز لی: یاا کچم دواکەوتین خێرا خۆت ئامادە بکە دەی
مایە: بۆ کـ ...
بەڕێز لی: دایکت وا لە ژوورەکەت چاوەڕێت ئەکات خێرا بڕۆ
مایە: ژوورەکەم؟ چــی؟ ئەی بۆچی زووتر وات نەوت؟
وتم و بە خێرایی ڕام کردە سەرەوە
مایە: یاا دایکە تۆ چی ئەکەیت لە ژووری من؟ بۆچی دەست لە جلەکانم ئەدەیت؟
خاتوو لی: ئەو جلانە بگرە بڕۆ بیپۆشە خێرا وا لێرە چاوەڕێت ئەکەم
مایە: ئـ ئەو جلانە جلی ئاهەنگن
خاتوو لی: ئێ بەڵێ ئەی خۆ بە جلی خەوەوە هاوسەرگیری ناکەیت
مایە: هـ هاوسەرگیری؟
خاتوو لی: یااا تۆ زۆر پرسیار ئەکەیت بڕۆ دەی درەنگە
وتی لە کاتێکا پاڵی پێوە نام منیش ڕۆیشتم بە ناچاری هەر چۆنێک بێت ئەبوو ئەوە ڕوو بدات
دوای کەمێک
لە ئاوێنە گەورەکەی ژووری خۆ گۆڕینەکەوە سەیری خۆم کرد جلەکە زۆر ڕێکە جلەکەم پێک هاتبوو لە درێسێکی سپی تا خوار ڕانم هاتبوو وە جلێکی سادە بوو لەگەڵ پێڵاوێکی بەرزی سپی کە کریستاڵی لەسەر بوو وە تاجە گوڵینەیەکی زۆر جوان زۆر ناسک بوو چوومە دەرەوە دایکم بە شۆکەوە سەیری ئەکردم چونکە من بە دەگمەن درێس ئەپۆشم لەناکاو لە سەرەوە تا خوارەوە سەیری کردم و بێ هیچ قسەیەک ڕایکێشامە بەردەم مێزی قژ چاککردنەکەم و داینیشاندم و وتی
خاتوو لی: کچەکەم شاهانەیە بەڵام گەر کەمێک مەیکئەپ بکات
مایە: نەخێر تکایە ئەوەیان نا
خاتوو لی: لەبەر من نا کچم لەبەر هاوسەرەکەت
هەر کە وای وت بێدەنگ بووم خۆشم نازانم بۆچی وە دایکیشم هاتوو بە ئارەزووی خۆی ڕووخسارە سادەکەمی بە بۆیەی زۆر و ڕەنگا و ڕەنگ نەخشاند دوای کەمێک
خاتوو لی: بەڵێ ئەمە کچەکەمە
لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم کرد ڕووخسارم زۆر گۆڕاوە زۆر جوان دەرکەوتوم وە پرچیشم چاک کراوە من خۆم تەنها پەرژانم کردبوو بەسەر شانەکانما بەڵام ئێستا نا هەمووی کۆکراوەتەوە و تاجە کریستاڵەکە کە شوێنی تاجە گوڵینەکەی گرتبوو دیزانەکەی جوانتر کردووە لەگەڵ دایکم بەسەر پەیژەکان هاتینە خوارەوە باوکم بە شۆکەوە سەیری ئەکردم وە سەرنجی دڵۆپە فرمێسکێکم کرد کە لە چاوەکانی هاتە خوارەوە بەڵام ئەم دڵۆپانە نم نم زۆر ئەبوون بە خێرایی هاتە لام و ڕووخسارمی کردە نێوان دەستەکانی و وتی
بەڕێز لی: ببورە تکایە بمبورە کچەکەم ئەم جلانەت بە ئارەزووی خۆت وە بۆ ئەو کەسە نەپۆشی کە خۆت ئەتەوێت
مایە: نەخێر باوکە وامەڵێ ئەمە بچووکترین شتە کە من لە دەستم بێت بۆ تۆ
دڵخۆشی خۆمان بە کەم ئەزانین بۆ ئەوەی پێشکەشی خێزانەکانمانی بکەین چونکە ئەوان تاکە پەناگەی سەلامەتیان لایە کە هەموو مەترسیەک دوور ئەکاتەوە لێمان
.
.
.
.
.
.
.auther´s pov
مـــاڵـــی بـــەڕێـــز کـــیـــم
ماڵی بەڕێز لی دوای لە دەرگا دان چاوەڕێی کردنەوەی دەرگا بوون تا لەناکاو یەکێک لە خزمەتکارەکان هەردوو دەسکی دەرگا گەورەکەی گرت و پێکەوە ڕایکێشا کە وای کرد کردنەوەی دەرگاکە خێزانی بەڕێز لی بە تەواوی نیشان دا بەڵام کەسێک بە بینینی ئەو کچەی بەرامبەری لە نێو ئەو درێسە سپی فریشتە ئامێزە بە تەواوی شۆک بووە و هیچ قسەیەکی نییە بۆ وتن هەر خۆی جوانیەکەی مایە هیچی بۆ جین نەهێشتۆتەوە بێ ئەوەی ئاگاداری خۆی بێت ڕێگای گرتە بەر بۆلای مایە و زۆر بە نەرمی دەستەکانی گرت کە وای کرد مایە سەیری بکات و جین وتی
جین: جوانیەکەت هیچ بۆ مرۆڤ ناهێڵێتەوە خاتوونی گەنج
مایە: بەڕاست؟ تۆش زۆر قۆز بوویتە
جین زەردەخەنەیەکی دڵڕفێنی کرد بەڵام لە ناکاو ئەو شتانەی بیر هاتەوە کە پێویستە ئەنجامی بدات بۆیە خێرا دەستی مایەی بەردا و لەوێ ڕۆشت
پارتی نوێ بە هیوای بە دڵ بوون
بـــــــــــــــای 💞

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Actionناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...