𝒑𝒂𝒓𝒕 15

1K 124 40
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مایە: کامە ڕاستی؟

جین: جان زۆر بە جوانی گوێ لە من بگرە ئەزانیت مایە وەڵامی پەیوەندیەکەی منی دابوویەوە تەنها لەبەر ئەوەی ناوی کچێک نووسرا بوو وە خۆشی دانی بەوە دانا و نکۆڵی لێی نەکرد

هەر لەگەڵ وشە نەفرەتییە ژەهراویەکانی جین کە هات بۆ جەستەم و وای کرد بە خێرایی سەیری مایە بکەم ئەمویست بڵێت شتی وا ڕووی نەداوە بەڵام ئەو سەری داگرت بوو وە هیچ قسەیەکی نەکرد بۆیە من وتم

جان: چییە مایە؟ بۆ قسە ناکەیت؟ گەر لە سەرەتاوە ئەتویست ئەو هاوسەرگیریە بکەیت بە ڕاستی بۆچی پێت نەوتم کە لێت دوور بکەومەوە هم؟

مایە: ئەتوانین بچین لە ژوورەکەم بە تەنها قسە بکەین؟

جان: باشە

لەگەڵ مایە چوومە سەرەوە و چووینە ژوورەکەی مایە وە تێبینیم کرد کە ژوورەکەی جین بەرامبەر ژووری مایەیە بۆیە بیرۆکەیەکم بۆ هات ئەمەوێت ئەمڕۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان دان بە توڕەییەکەمدا بگرم هەر چەنە من ناتوانم لە مایە توڕە بم

مایە: جان بەو شێوەیە نییە لە ڕاستیدا خۆشم لە خۆم تێناگەم ئەمڕۆ شتەکان زۆر ئاڵۆز و سەیر بوون بۆ من من ئەمڕۆ بەبێ هیچ هۆیەک بیرم لە جین ئەکردەوە ئەوە بۆ من زۆر سەیر بوو بەڕاستی تێناگەم وتم لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت کە هەمیشە لێرە لە پێش چاوەکانمە نازانم

جان: ششش باشە تەواو تێئەگەم تۆ هەرگیز خیانەت لە من ناکەیت ئێمە یەکترمان خۆش ئەوێت وە بۆ ئەمەش بە زۆر قۆناغ تێپەڕیوین

مایە: ئەو لێ تێگەیشتنەی تۆم زۆر خۆش ئەوێت

ویستم دووبارە قسە بکەم بەڵام تێبینی دوو چاوم کرد لە دەرەوەی ژوورەکە هیچ خۆم تێک نەدا وە وا نیشانم نەدا کە بینیومە تووندتر مایەم لە باوەش کردوو وتم

جان: خۆشم ئەوێیت مایە

مایە: خۆشم ئەوێیت جان

end jan pov

jin pov

مەڵێ جان مەڵێ کە جانت خۆش ئەوێت مایە بۆچی هێندە گەمژەیت؟ بۆچی ئەو هەموو هەستە نابینیت کە بۆ تۆم هەیە؟ ئاخر من خۆشم ئەوێیت ئەو گەمژەیە ناتوانێت تۆ لە من بەرێت دڵنیابە ... چوومە ژوورەکەم گەرماوێکم کرد و لەسەر بێدەکەم ڕاکشام زۆر هەوڵم دا کە بخەوم بەڵام ڕاستی بڵێم ناتوانم بخەوم بەهۆی بیرکردنەوە لەوەی ئایا ئەو ئەمشەو لێرە ئەبێت؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر دڵنیام مایە ڕێگە بەوە نادات ... هەر کە زانیم هەوڵەکانم بۆ خەوتن بێ سوودن بۆیە ئایپادەکەم هێنا و سەیری فیلمێکم کرد ...




بـــەیـــانـــی

لە خەو هەستام وەکو هەموو بەیانیەک گەرماوێکم کرد و جلەکانم گۆڕی بەڵام سەیری کاتژمێرم کرد هێشتا زوو بوو بۆیە بڕیارم دا خوانی بەیانی ئامادە بکەم بۆ مایە ... دەرگای ژوورەکەم کردەوە هێشتا کات زووە بەڵام وابزانم من دوا کەسم کە هەستاوم چونکە دەنگی پێکەنینی مایە کە لە چێشتخانەکەوە دێت تا نێو گوێیەکانم ... زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد و بە پەیژەکان چوومە خوارەوە تەنها دوو پەیژەم مابوو بۆ چوونە خوارەوە کاتێک خەندەکانم ژێر خاک کەوتن کاتێک گوێم لەو دەنگی پێکەنینە بەرزە بوو کە کەسی تر نەبوو جگە لە جان ... خۆم ئارام کردەوە و زەردەخەنەیەکی بە فیزم کردە سەر ڕووخسارە کەشخە و هەندێک جار بێتاوانەکەم وە دەستێکیشم خستە گیرفانم ویستم بڕۆم بەڵام وەستام و دوو قۆپچەی کراسەکەم نەخێر سێ قۆپچەم کردەوە و ئەمجارە بە تەواوی ئامادەم ...

جین: بەیانیتان باش هاوڕێیان

مایە: بەیـ ...

دڵنیانیم بەڵام وابزانم ویستی بڵێ بەیانی تۆش باش کاتێک سەیری کردم و بە ڕووخسارێکی شۆک و سوور هەڵگەڕاوە وەستا منیش زەردەخەنە بە فیزەکەم بوو بە زەردەخەنەی سەرکەوتن هەر کە سەیری ڕووخسارە توڕەکەی جانم کرد ...

جین: ئۆو مایە تۆ ئەتویست شتێکم پێ بڵێیت؟

مایە: نەخێر تەنها ویستم بڵێم بەیانی تۆش باش

جین: وە بۆچی وەستایت؟

چاوەڕێی وەڵامم ئەکرد هەر کە لەسەر کورسیە عادەتیەکەم دانیشتم و سەیری مایەم ئەکرد ... ئەو ڕووخساری سوور هەڵگەڕا بوو تا لە ناکاو ئەو ڕووخسارە شەرمنەی گۆڕا بۆ ڕووخسارێکی توڕە و ئەو پرسیار و هەڵسوکەوتەی کردی وای لە من کرد شۆک بم وە وای لە جان کرد لە توڕەییا بڕواتە دەرەوە ڕێک وەکو ڕەشەبایەک ...

مایە: بەم جلە نەفرەتیە کراوانەوە بۆ کام دۆزەخ ئەڕۆیت جین؟

لەگەڵ وتنی ئەو قسەیە دەستی کرد بە داخستنی قۆپچەی کراسەکەم ... ئاگای لێ بوو کە جان ڕۆیشت بەڵام تەنانەت ئاوڕیشی بۆی نەدایەوە ... هەستەکەم من ئێستا زۆر دڵخۆشم ئایا ئەمە خەونە؟










ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پارتی 15






بای

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now