voteــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جین دوای داواکردنی جلەکان چوویە ژوورەوە و خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەی و وتی
جین: تۆ تاکە خۆشەویست و ئەشقی منی تا کۆتایی دونیا
بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ بێدەکەی کرد تا چوویە جیهانی خەونەکانی
بـــەیـــانـــی...
جین هەستا بەدەنگە بێزارکەرەکەی ئەلەرمەکەی و وتی
جین: بە نەفرەت بیت باشە ئەو خەوە خۆشەت لێم تێکدا
بە توڕەیی هەستا لەسەر جێگاکەی چووە لای دۆڵابەکەی بۆ ئەوەی جلێک دەربکات بەڵام هەر کە دۆڵابەکەی کردەوە ئەو چاکەت و پانتۆڵەی بینی کە دوێنێ داوای کرد بۆی بهێننەوە ڕاستەوخۆ دەم و چاوە گرژ و خەواڵوەکەی گۆڕا بۆ زەردەخەنەیەکی شیرین و جلەکەی دەرکرد چوو بەرەو گەرماوەکە
جین: بەیانی شاژنەکەم باش
خاتوو کیم: بەیانی تۆش باش کوڕە قۆزەکەم
جین: ئەی باوکم لە کوێیە؟
خاتوو کیم: ئەو چوو بۆ کۆمپانیا
جین: بەڵام ئەو وتی کە بەیانی بۆ هیچ شوێنێک نەڕۆم چونکە بانگهێشتی ماڵی بەڕێز لی کراوین کە چی خۆشی لە ماڵەوە نییە
خاتوو کیم: خەمت نەبێت ئەو وتی بەر لە کاتی خۆی ئەگەڕێتەوە دەی تۆ وەرە نانەکەت بخۆ
جین: ئاهـ باشە
لە ماڵی بەڕێز لی
لێرە کاتژمێر 7:00 بەیانی و خاتوو لی هاتە سەرەوە تا بەرەو ژووری کچە تاقانەکەی بڕوات و لە خەوی هەڵستێنێت
خاتوو لی: مایە شازادەکەم..دەی هەستە جوانکیلەکەم...دەی بچکۆڵانەکەم
مایە: یاا دایکە 5 خولەکی تر تکایە
خاتوو لی: کچم دوا ئەکەویت بۆ زانکۆ دەی هەستە
مایە هەر کە گوێی لە ناوی زانکۆ بوو یەکسەر هەستایەوە چونکە دوێنێ شەو ئەو بڕیارێکی گرنگی دابوو لە ژیانی...
FLASH BACK
ئێستا ئێمە گەڕاوینەتەوە بۆ دوێنێ شەو...مایە هاتە ژوورەکەی و بە گریانەوە چیتر خۆی بۆ نەگیراو کەوتە سەر زەویەکە و تەقیەوە لە گریانا تا ماوەیەک هەستایەوە و چوویە سەر بێدەکەی و وتی

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Боевикناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...