PART 2

1.3K 169 22
                                    


10 ڤۆتت = پارتی 3

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ناکاو پەیوەندیەک بۆ مایە هات

لە پەیوەندیەکە

مایە: سڵاو باوکە

؟؟؟: سڵاو کچەکەم تۆ له کوێیت بۆچی تا ئێستا نەهاتوویتەوە؟

مایە: ئاهـ باوکە پێم وتی کە ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی جانە ئێمە هەموومان لەوێ کۆبووینەتەوە

؟؟؟: چـــی؟ مایە هەر ئێستا وەرەوە ماڵەوە

مایە: هێی بەڕێز لی ئێرە کۆمپانیا نییە

بەڕێز لی: هههههـ باشە دەی تۆ وەرەوە کارێکی زۆر گرنگم پێتە ئەبێت ئەمشەو قسەت لەگەڵ بکەم وە خۆشت ئەزانیت کە من زۆر هیلاکم و پێویستە ئێستا بخەوم ئەتەوێت من ماندوو بم؟

مایە: نەخێر نەخێر هەرگیز باوکە من هەر ئێستا دێمەوە

کۆتایی پەیوەندیەکە

جان: مایە شتێک ڕووی داوە؟

مایە: بەڵێ جان باوکم وتی کە کارێکی گرنگی پێمە پێویستە هەر ئێستا بگەڕێمەوە

جان: چ کارێک؟

مایە: نازانم

جان: کەواتە من ئەتگەیەنم

مایە: نەخێر نەخێر ئێوە خۆشی خۆتان وەرگرن

جان: شتی وا چۆن ئەبێت بەم کاتە درەنگە چۆن ڕێگا ئەدەم بە تەنها بڕۆیتەوە

مایه: باشە دەی با بڕۆین

لە نێو ئۆتۆمبێل

جان: مایە بۆچی وا شڵەژاوی چی بووە؟

مایە: نازانم ئەبێت کارە گرنگەکەی باوکم چی بێت کە ئەیەوێ هەر ئێستا قسەم لەگەڵ بکات؟

جان: ئـمم نازانم

JAN POV

ئێمە بەردەوام بووین لەسەر ڕێگاکەمان لە ڕاستیدا من ئەمەوێ بڵێم کە چاوەکانی من جگە لە ڕێگاکە ئەو کەسەی تەنیشتمیشی بە باشی ئەبینی هەموو چرکەیەکی هەموو شێوازێکی تا کۆتایی ڕێگاکە نازانم چی بەو چاودێرییە نهێنیەی من ئەڵێن بەڵام من ئەوەم ئەوێت بۆ هەمیشە ئاوا سەیری بکەم...گەیشتینە بەر دەرگای ماڵی بەڕێز لی

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now