ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو دوو کەسە جین و مێلیس بوون هاتنە ژوورەوە و مایەش بە دوو چاوی فراوان و ڕووخسارێکی شۆک و دڵێکی شکاو سەیری ئەکردن ئەو پێی وابوو کە جین هەموو شتێکی بۆ ڕوون ئەکاتەوە بەڵام وابزانم ئەوەی لێرە ڕوو ئەدات خۆی بۆ خۆی ڕوونکردنەوەیەکە لەوە زیاتر بەرگەی ئەو دیمەنەی نەگرت و ویستی بچێت بۆ دەست شۆرەکە کاتێک لەلایەن کەسێکەوە دەستی گیرا و سەیری کرد و زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد
چایۆنگ: خانمەکەم بۆ کوێ ئەچیت خۆی تازە ئاهەنگەکە دەستی پێ کردووە؟
مایە: خەمت نەبێ ئێستا ئەگەڕێمەوە ئەچم بۆ دەست شۆر وە دوای ئەوە ئەوەنە فەرمی مەبە لەگەڵم هەر بە مایە بانگم بکە
چایۆنگ: باشە مایە
jin pov
لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە زۆر توڕە بووم بەهۆی ئەم گەمژەیەوە نەمتوانی لە ئەهەنگەکە بە خۆشەویستیەوە دەستی هاوسەرەکەم بگرم ... پێشی کەوتمەوە بێ ئەوەی گوێی پێ بدەم ویستم بچمە ژوورەوە بەڵام لە ناکاو گوێم لە دەنگێک بوو سەیری دواوەم کرد مێلیسم بینی دەستی بە پێیەوە گرتبوو ههـ درۆزن وا خۆی دەرەخات کە ئازاری هەبێت تەنها بۆ ئەوەی دەستی بگرم دووبارە ڕووم وەرگێڕا و ویستم بچمە ژوورەوە بەڵام لە ناکاو قسەکانی باوکمم بیر کەوتەوە تفی گەروم بە قورسی قوت دایەوە و ڕووم سوڕاندەوە و چوومە لای بینیم کە زەردەخەنەی کرد و وتی
مێلیس: ئاهـ جین پێویست ناکات تۆ بڕۆ منیش کە کەمێک هەستم بە باشی پێم کرد خۆم دێم
جین: دەستم بەرێ دەی خێرا ئێستا ئاهەنگەکە دەست پێ ئەکات
دەستمی گرت و هەڵمساندەوە یارمەتیم دا تا بەر دەرگای هۆڵی ئاهەنگەکە لەوێ دوو پاسەوان هەبوون سەرم بۆیان جوڵاند و ئەوانیش دەرگاکەیان کردەوە ویستم دەستی مێلیس بەردەم بەڵام ئەو دەستمی توند گرت و سەیری دەرگاکەی کردوو زەردەخەنەی کرد لە کاتێکا دەرگاکە کرایەوە و بە کامێراکان دەورە دراین
.......
دوای ئەوەی لە کامێراکان ڕزگارم بوو هەوڵی دۆزینەوەی مایەم ئەدا تا لە ناکاو چایۆنگم بینی و بەرەو ڕووی چووم
جین: سڵاو چایۆنگ
چایۆنگ: ئۆهـ سڵاو بەڕێز جین
جین: یاا خۆ ئێمە لە کۆمپانیا نین ئاوا فەرمی مەبە لەگەڵم
چایۆنگ: باشە جین ئەوە کەمێک بەر لە ئێستا مایە لێرە بوو وتی کە ئەچم بۆ دەست شۆرەکە
جین: ئاهـ سوپاس بەڵام جارێکی تر وشەی خاتوون لە بیر مەکە ئەو هاوسەری منە
چایۆنگ: ئۆهـ ببوره جین تەنها ...
جین: کێشە نییە تەنها با دووبارە نەبێتەوە
خێرا لەوێ دوور کەوتمەوە و بەرەو لای دەست شۆری ئافرەتان ڕۆیشتم نەم ویست بچمە ژوورەوە بۆیە لەبەر دەرگاکە چاوەڕێ بووم تا گوێم لە دەنگی هەنسک بوو
melis pov
چووینە ناو هۆڵەکە و جین دەستەکانمی بەردا ئۆهـ پەلە مەکە جین ئازیزم بەم زوانە خۆت دەستەکانم ئەگریت ... گەیشتمە لای باوکم و دایکم و سڵاوم لێیان کرد چەند قسەیەکی ئاساییمان کرد تا جینم بینی کە ڕۆشت بەرەو دەست شۆرەکە منیش زەردەخەنەیەکی ساختەم بۆ باوکم کرد کە لەلای پیاوێکی خاوەن کۆمپانیایەکی گەورە بە منیا هەڵەدا و ستایشی ئەکردم دوای جین کەوتم هەر چەندە من دوا کەوتم بەڵام ئەو ڕێگایەی کە ئەو پیا ڕۆشت هیچ شوێنێکی تر نییە جگە لە دەست شۆرەکە بە هێواشی بەرەو دەست شۆرەکە ئەڕۆشتم لە دوورەوە بینیم کە دەرگاکەی کرا بووەوە زۆر هێواش نزیک ئەبوومەوە نەم ئەویست دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم ببیسترێت هەر کە کەمێک نزیکتر بوومەوە ڕاچڵەکیم بەهۆی دەنگە بەرزە نزیک هاوارەکەی مایە ئەمجارە خۆم بۆ نەگیرا بە خێرایی نزیک بوومەوە و بینیم لەگەڵ جین وەستاون و بە ڕووخساری میرادا دیارە زۆر توڕەیە وە گریاویشە گوێم لێیان گرت و گوێم لە جین بوو وتی
جین: سوێند ئەخۆم هیچ شتێک لە نێوان من و مێلیس دا نییە
مایە: درۆزن تۆ درۆ ئەکەیت گەر هەستم بە سۆزێک یان خۆشەویستیەکی بچووکیش کردبێت بەرامبەرت ئیتر نەما
واهـ جوانە ئافەرم مایە کارێکی باش ئەکەیت ... بەخێرایی لەوێ دوور کەوتمەوە و چوومە نێو هۆڵەکە دوو خولەک دوای من جینم بینی چاوەکانی سوور ببونەوە و توڕە و بێزار دیار بوو چوو و لە لایەکەوە دانیشت و سەیری باوکی مایەی ئەکرد کە کۆتا کەس بوو بۆ پێشکەش کردنی وتار ... دوای تەواو بوونی وتارەکە مایەم بینی کە پێی ئەچوو خۆی چاک کردبێت واو دیارە ئەمە زۆر ئاسان بووە جین سەیرێکی مایەی کردوو چاوەکانی لادا چونکە ڕووناکیەکان کوژانەوە و تاکە ڕووناکی کە داگیرسا بوو ڕووناکی ناوەڕاستی هۆڵەکە بوو کە ئەمەش دیار بوو مانای چییە هەریەک لە هاوسەر و خۆشەویستەکان دەستیان کرد بە سەما کردن سەیرێکی جینم کرد کە لە تەنیشت مایەوە وەستا بوو کە دیار بوو ئەم وەستانە تەنها ساختەیە و پەردەیەکە بە پێش چاوی خێزانەکانیان دا ئەیهێنن
no one pov
: خاتوو مایە ئەتوانیت ئەو شەرەفەم پێ ببەخشیت کە بتوانم سەمات لەگەڵ بکەم؟
50 vote = new part
YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Actionناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...