PART 4

1.2K 157 9
                                    

⭐Vote⭐
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەڕێز لی: ئۆو ئەوە زۆر باشە ئەی بە چییەوە خەریکیت؟

جین: ئێ..ئەوە...

بەڕێز کیم: ئەو لێرە لەگەڵ من کار ئەکات

بەڕێز لی: ئۆو بەڕاست؟ ئەوە زۆر نایابە مانای ئەوەیە تۆ بە تەواوی گەورە بوویتە و کاتی هاوسەرگیریت هاتووە

جین: نەخێـ ...

بەڕێز کیم:‌ بەڵێ ئەوە ڕاستە ئەو کاتی هاوسەرگیری هاتووە

جین بەو کارانەی باوکی زۆر توڕە بوو کەوا ڕێگای نەئەدا خۆی قسە بکات و قسەی پێ ئەبڕی بۆیە وتی

جین: بەیارمەتیتان من پێویستە بڕۆم کەمێک کارم هەیە

بەڕێز لی: بەڵێ بەڵێ بەدڵنیاییەوە بڕۆ بەلای کارەکانتەوە

دوای ئەوەی کە جین ڕۆشت بەڕێز کیم وتی

بەڕێز کیم: باشە کچەکەی تۆ چۆنە ئایا ئەو هاوسەرگیری کردووە یان خۆشەویستی هەیە؟

بەڕێز لی: ئەو هاوسەرگیری نەکردووە وە باوەڕ ناکەم خۆشەویستیشی هەبێت

بەڕێز کیم: ئەوە زۆر باشە

بەڕێز لی: باشە؟

بەڕێز کیم: احم من ئەڵێم لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیاکانمان بەیەکەوە ئەبەستینەوە ئەمەوێ خێزانەکانیشمان بەیەکەوە ببەستینەوە تۆ پێت چۆنە؟

بەڕێز لی: تۆ ئەڵێیت مایە و جین پێکەوە...

بەڕێز کیم: ئۆهـ ئەوە ڕاستە پیاوی پیر ئیتر ئێمە بە تەمەنا چووین لەسەر ئێمەیە گەنجەکان زوو پێکەوە ببەستینەوە تاوەکو هەڵەیەکیان ئەنجام نەداوە خۆت ئەزانیت ئەم ژیانە هەرگیز متمانەی پێ ناکرێت

بەڕێز لی: تۆ زۆر ڕاست ئەکەیت بەڵام ئەی چی دەربارەی ئەوان ئایا ئەوان بەوە ڕازی ئەبن؟

بەڕێز کیم: نازانم پێویستە قسەیان لەگەڵ بکەین

بەڕێز لی: ئەوە ڕاستە دەی کەواتە من ئەڕۆم خوات لەگەڵ

بەڕێز کیم: خوات لەگەڵ

END FLASH BACK

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now