کۆمێنت بکەن لە نێوان دێڕەکان وەکو ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم و ڕای ئێوەش لەسەر چۆنیەتی نوسینم
سوپاس بۆ بینەر بوونت هەتا ئێستا تکایە فۆڵۆو ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
خۆشم ئەوێن
مایە لە ژوورەکەی بوو خەریکی خۆ ئامادە کردن بوو چونکە بە جینی وت بوو کە ئەیەوێ ئاهنگێکی گەورە نەبێت لەبەر ئەوە هەر لە ماڵە بچکۆلانەکەی خۆیان ئاهەنگ ئەگێڕن ...
مایە لەبەردەم ئاوێنە گەورەکەی ژوورەکەی وەستا بوو ئەو دڵخۆش بوو بەڵام زۆر شڵەژاو بوو تا لە ناکاو لە دەرگای ژوورەکەی درا ئەویش وتی وەرە ...
هەر کە دەرگاکە کرایەوە دوو کەس هاتنە ژوورەوە مایە بە شۆکەوە سەیری ئەکردن تا چاوی لەسەر یەکێکیان ڕاگرت و وتی
مایە: تۆ چۆن هاتیت بۆ ئێرە؟
مێلیس: ئارام بەوە کچی باش هاتووم هەواڵێکی خۆشت بدەمێ خۆشەویستەکەت لە دەرەوە چاوەڕوانتە تۆ بەبێ دەنگی لەگەڵ هیجوون کە هاوڕێی تۆ و خۆشەویستەکەتە بڕۆ و منیش لە بری تۆ ئەم جلانە بۆ خۆشەویستەکەم ئەپۆشم
مایە: چی؟ ئەوە تۆ چی ئەڵێیت؟ جین هاوسەری منە ئێمە تەنها بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە جوانی یادگاری ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەمان بێتەو یاد هاوسەرگیری ئەکەین ئەگەرنا من هاوسەری جینم و هەر واش ئەبم
مێلیس: کەواتە قبوڵی ناکەیت کە بە ئارامی لێرە بڕۆیت همم؟
مایە: هەرگیز قبوڵی ناکەم بۆیە ئێستاش لێرە ون بن تا کەسێک نەیبینیون
هیجوون: ببورە خوشکەکەم بەڵام هیچ ڕێگە چارەیەکت بۆ نەهێشتمەوە
هەر کە وای وت بەرە بەرە لە مایە نزیک ئەبوویەوە و لە پشتیەوە ئەو دەستە سڕە دەرمان ڕێژەی دەرهێنا کە ئامادە کرابوو بۆ ئەوەی مایەی پێ بێ هۆش بکات چونکە هەر خۆی دیار بوو کە ڕازی نابێت
مایە: هیجوون ئەوە تۆ چی ئەکەیت؟ ... نزیک نەبیتەوە گەرنا هاوار ئەکەم
بە هاوارەوە ئەم قسانەی ئەکرد ئەسڵەن بەهۆی ترسەکەیەوە ئاگای لە خۆی نەمابوو
مێلیس: ئای خوایە کوڕە خێرا ئەم کارە تەواو بکە ئەمە خانم هاواری نەکردووە وا خەریکە هەموو ئێرەمان لێ کۆئەکاتەوە گەر هاوار بکات چی ئەبێت؟
هیجوون ویستی قسە بکات بەڵام لە دەرگای ژوورەکەی مایە درا و هیجوون و مێلیس بە ترس و شۆکەوە سەیری یەکتریان کرد و مایەش زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد و تاراکەی هەڵدایە دواوە بەڵام زەردەخەنەکەی زۆری نەخایاند کاتێک هیجوون بە توندی دەستی گرت و بە چرپە وتی

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
حركة (أكشن)ناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...