♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــmaya pov
ئەو قۆپچە کردنەوەیە لە کام نەفرەتی فێر بووە؟ ئاخر من شۆک بوو بووم بەو شێوازەی کە ئەوی تیا دەرکەوتوە ئێستاش ئەیەوێت بچێت بۆ لای ئەو کچە ... ئاهـ نەفرەت من نامەوێ بیریشی لێ بکەمەوە لەو کاتەدا ... ئەو بە من دەڵێت کە بۆچی وەستاوم لە وتنی بەیانی باش هاهـ هێشتاش ئەپرسێت؟ زۆر توڕە بووم بە جۆرێک گرینگیم نەدا کە جان لێرەیە و بە توڕەیی دەربارەی کردنەوەی قۆپچەکەی لێیم پرسی وە هەڵسام و دەستم کرد بە داخستنی قۆپچەکانی تێبینیم کرد کە جان بە توڕەییەوە چوویە دەرەوە بەڵام چاوەکانم لەسەر کارەکەم بەرز نەکردەوە ڕاستە ئەوە تەنها سێ قۆپچە بوو بەڵام من ناتوانم چاوەکانم بەرز بکەمەوە و سەیری چاوەکانی ئەو بکەم بۆیە زیاتر خۆم سەرقاڵ کرد لە کۆتاییدا ئەو بوو بەو کەسەی سەرەتا دەست پێ بکات و دەستی گرتم
جین: بۆچی واتکرد؟
مایە: هێشتاش ئەپرسیت؟
کەمێک بە دەنگی بەرز قسەم کرد وام لە جین کرد زیاد لە پێویست توڕە بێت و دەستەکانی تووندتر گرتم
جین: ئەرێ تۆ خەریکی چ نەفرەتیەکیت؟ بۆچی ئەو کارەت کرد؟ تۆ وەکو ئەوە هەڵسوکەوت ئەکەیت کە هاوسەرم بیت
مایە: ئەی بۆچی وانیم؟
ئەو هەموو قسەکانی بە هاوارەوە کرد بۆیە منیش هاوارم کردەوە
جین: تۆ وایت؟ ههـ ڕاستەکەیت تۆ وایت بۆیە پیاوێک لە نێو ماڵەکەم دایە ها؟
دووبارە هاواری کردەوە بە سەرما بۆیە منیش دووبارە هاوارم کرد
مایە: ئەو پیاوەی کە تۆ باسی ئەکەیت ئەو .....
وەستام لە قسە کردن کاتێک بیرم کردەوە ئەو چی منە؟
جین: ئەو چی مایە؟ هیچ هەستێکت بۆی نەماوە وایە؟ سەیرم بکە مایە ... خۆت یەکلایی بکەرەوە من یان جان ... گەر من هەڵەبژێریت کەواتە ئەو چی ئەکات لە نێو ماڵەکەم؟ .. وە گەر ئەویش هەڵەبژێریت کەواتە بۆچی غیرە لە هەموو شتێکی دەور و بەرم ئەکەیت؟
هەموو قسەکانی جین ڕاستن بەڵام ئەی چی دەربارەی ئەو ئەی ئەو بیر لە چی ئەکاتەوە ... دەستم لە نێو دەستەکانی دەرهێنا و سەیری چاوەکانیم کرد و وتم
مایە: ئەی چی دەربارەی تۆ؟
جین: هـا؟
![](https://img.wattpad.com/cover/298129917-288-k49587.jpg)
YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Actionناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...