part 6

701 127 30
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ





ڪۆمـێـنـت لـە نـێـوان دێـڕەڪان بـڪەن シ︎




لە لایەکی شەقامە خێراکە ڕاوەستا بووم چاوەڕێی چایۆنگم ئەکرد وتی 5 خولەکم پێ ئەچێت کەچی 17 خولەکە من وا چاوەڕێی ئەکەم ئەو کەمێک بەر لە ئێستا ناونیشانی جانی پێدام کە پێیم وت بوو بۆم بدۆزێتەوە بەڵام بە زۆر وتی کە چاوەڕێی بکەم و بە تەنها نەڕۆم ... ئەزانم کە بۆچی وا ئەکات ئەو بۆ ئەوە وا ئەکات تا لێی نەدەم بەڵام بەداخەوە هێشتا وشەکانیم لە بیر نەکردووە .. وە هەم من وتم کە خۆم لە مایەش توڕە ئەکەم ئاخ کەچی من باوەشم پێیا کرد دەی کێشە نییە کە گەڕامەوە ماڵەوە بیرێکیش لەوە ئەکەمەوە ... ئاهـ لە کۆتاییدا ئەو گەمژەیەش گەیشت .. لە پشتمەوە ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و هاتە لام و منیش دابەزیم

چایۆنگ: دووبارە سڵاو جین ئاهـ ببورە کە دواکەوتم

جین: دەی خێراکە ئەبێت بڕۆین و وانەیەکی باش بەم گەمژەیە بدەین

چایۆنگ: ئەتوانم بپرسم ئەو جان ناوە کێیە؟

جین: سەرکەوە ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێگا بۆتی باس ئەکەم

چایۆنگ: باشە منیش ئەمەویست پرسیارێکت لێ بکەم

سەرکەوتینە ئۆتۆمبێلەکە

جین: پرسیاری چی؟

چایۆنگ: ئایا نێوانی خاتوو مایە و خاتوو مێلیس باشە؟

جین: نەخێر هەرخۆی سێ لەسەر چواری شەڕەکە بەهۆی ئەوەوە بوو

هەر کە وام وت چایۆنگ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و منیش بە تیژی سەیرم کرد و زۆر توڕە بووم من ئەڵێم شەڕم کردووە لەگەڵ هاوسەرەکەم ئەویش پێئەکەنێ ... یەکسەر دانەیەکم کێشا بەسەریا و وتم

جین: بە چی پێئەکەنی بێ مێشک؟

چایۆنگ: ئەک دەست شکێ سەرمت شکان دەست بوا قورسە

جین: کورە ئەتکوژم هەی بێ نرخ ئارامیم تاقی ئەکەیتەوە؟

چایۆنگ: یاا دوورکەوە و خەریکی شۆفێریەکەت بە من بەهۆی شەڕی تۆ و خاتوو مایە پێنەکەنیم بەهۆی ئەوە پێکەنیم کە هیچ شتێکم بە خاتوو مێلیس نەوت

جین: چیت پێی نەوت؟

چایۆنگ: دوای ئەوەی تۆ و خاتوو مایە ڕۆیشتن ئەو هاتە لام ... ( هەموو شتێکی بۆی باسکرد )

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now