له بیری مەکەن زۆرم خۆش ئەوێن 😌💖
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــئێمە لە نێو ئۆتۆمبێل بووین و بە ڕێگاوە بووین بۆ ماڵی بەڕێز لی نازانم ئەم نان خواردنە لە کوێوە هات لە ناکاو پەیوەندیەکم بۆ هات کە سەیرم کرد یەکێک بوو لەو کچانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ ئەبەستم بۆیە وەڵامم دایەوە بەڵام نەم ئەزانی چۆن قسە بکەم لەبەر باوکم کە لە لامەوە دانیشت بوو هەر قسەم ئەکرد لەگەڵی دووبارە قسەی بێمانا ئەکەن بەڕاستی بێزار بوومە لە قسەکانیان نازانم بۆچی لەگەڵ ئەم جۆرە کچانە پەیوەندی ئەبەستم لە ناکاو گەیشتین پێم وابێت پێویستە زیاتر درێژە بە قسەکانم بدەم چونکە هیچ حەزم لەم نان خواردنە لە ناکاوە نییە دابەزین و لە دەرگامان دا منیش هێشتا لەسەر هێڵی پەیوەندی بووم لە ناکاو دەرگاکە کرایەوە لە لایەن کچێکەوە وای ئەوە مایەیە بڕوا ناکەم زۆر جوان بووە هەر چەنە من لە تەمەنی مناڵی ئاشقی بووم بەهۆی جوانیەکەیەوە وە ئێستاش زۆر جوانتر بووە ئای جین ئەوە چی ئەڵێیت ئەوە تەنها تەمەنی مناڵی بوو بە خێر هاتنی لە باوکم و ئەوانی ئەکرد منیش بێ ئاگا بووم لەوەی هەر چاوەکانم لە سەریەتی تا ئەو وتی
مایە: هێی جین سڵاو زۆر دەمێکە نەم بینیوی
جین: ئاهـ باشم مایە تۆ چۆنیت؟
مایە: منیش باشم دەی وەرە ژوورەوە
ئێمە چووینە ژوورەوە و لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتین بێگومان دوای ئەوەی هەمووان بەخێر هاتنیان کردین
بەڕێز لی: ئۆو جین ئەمڕۆ قۆزتری لە دوێنێ کە تۆم بینی
جین: بەڕاست؟
خاتوو لی: ئۆو نەخێر بەڕای من جین بە هەموو شێوەیەک هەر کوڕێکی قۆزە.. دەی بفەرموون بۆ سەر خوانی ئێوارە
بەڕێز کیم: ئۆو بە دڵنیاییەوە
لەسەر خوانی ئێوارە
بەڕێز کیم: احم مناڵینە ئێمە ئەمانەوێت شتێکتان پێ بڵێین
جین: بیڵێ باوکە ئەو شته چییە؟
بەڕێز لی: جین کوڕم خۆت ئەزانیت ئێمە زۆر دەمێکە یەکتری ئەناسین وە ئێمە ویستمان بە ئێوە بڵێین کە پێویسته هاوسەرگیری بکەن
هەر کە مامە لی وای وت من شۆک بووم بە خێرایی سەیری مایەم کرد ئەو زۆر ئاسوودە دیار بوو وە خەریکی نان خواردن بوو منیش وتم
جین: تۆش بەو بابەتەت ئەزانی؟
مایە: بەڵێ
جین: واتا لێرە تاکە کەس کە بێ ئاگایە منم
بەڕێز کیم: جین تەنها پێمان بڵێ کە ڕازیت یان نا؟
لەو کاتەدا زۆر توڕە بووم واتا چی منیان هێناوە بۆ ئێرە و پێم ئەڵێن هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەم کە بە باشی نایناسم وە تەنانەت مایە خۆشی ئاگاداری ئەم بابەتەیە بۆیە هەستام و دەستی مایەم گرت و وتم
جین: مایە پێویستە قسە بکەین
مایە: باشە
ئێمە چووینە باخچەکە و وتم
جین: تۆ چۆن بەوەت زانی؟
مایە: دوێنێ کە شەو کە باوکم گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بۆی باس کردم
جین: تۆ بەم هاوسەرگیریە ڕازیت؟
مایە: چی گەر بڵێم نەخێر؟
جین: چی؟
مایە: جین من خۆشەویستم هەیە بۆیە ناتوانم ڕازی بم وە دڵنیام تۆش منت ناوێت بۆیە پێویستە هەردووکمان ئەمە ڕەت بکەینەوە
خۆشم نازانم بۆچی بەڵام هەر کە وای وت چوومە ژوورەوە چوومە بەردەم هەمووان و وتم
جین: پێویستە هەمووتان ئەوە بزانن من لە مناڵیەوە مایەم خۆش ئەوێت وە بەم هاوسەرگیریەش ڕازیم
هەر کە وام وت هەمووان شۆک بوون تەنانەت خۆشم سەیری مایەم کرد ئەو دەگریت! بەخێرایی ڕایکردە سەرەوە منیش چاکەتەکەم هەڵگرت و چوومە دەرەوە بە پێ ئەڕۆیشتم وە بیرم ئەکردەوە باشە بۆچی ماێە گریا؟ بۆچی ڕەتی نەکردەوە؟ چی لە من ئەشارێتەوە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو چۆنن باشن ئەمەش پارتی نوێ 💓
ڤۆت لە بیر مەکەن جوانکیلەکانم 💞
بـــــــــــــــــــــایـــــــی 💕

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Aksiyonناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...