♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــمایە: سەیرکە جان من پێم وتیت کە شتەکە بەم جۆرە نییە ...
جان: واتا من کوێرم وا ئەزانی نەم بینی چۆن غیرەت لەو جینە نەفرەتیە ئەکرد
مایە: ئەرێ ئەوە تۆ چی ئەڵێیت بۆچی بابەتەکە بەم شێوەیە گەورە ئەکەیت؟
جان: من بابەتەکە گەورە ئەکەم؟ بۆ وا ئەزانیت خۆی بابەتێکی زۆر بچووکە تا من گەورەی بکەم
مایە: ئەرێ دە بەسە هاوار مەکە من نازانم بۆچی ئاوا هەڵسوکەوت ئەکەیت نازانم ئەوەی من کردوومە چی هەڵەی تیایە؟ من تەنها وەکو کیم مایە هاوسەری فەرمی کیم سیۆکجین ئەو کارەم کرد تا کەس نەڵێت ئاگاداری هاوسەرەکەی نییە و تا نەڵێن جین خیانەت لە هاوسەرەکەی ئەکات چونکە ئەمە لە ناوبانگی جین کەم ئەکاتەوە
جان: جا بە تۆ چی؟ ناوبانگی جین بە تۆ چی مایە؟
مایە: چۆن بە من چی؟ ئەی ئەو هاوسەری من نییە؟
جان: هاوسەرتە؟
مایە: بەڵێ هاوسەرمە...لێرە دائەبەزم ئەمەوێ ئەو ڕێگایەی ماوە بە پێ بڕۆم
جانیش ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و مایەش دابەزی
jan pov
لە دوای ئەوەی مایە دابەزی زۆر توڕە و خەمبار بووم بۆیە ئۆتۆمبێلەکەم بە خێراییەکی زۆر لێ خوڕی بەڵام دوای کەمێک ئارام بوونەوە ئۆتۆمبێلەکەم لە لایەکی ڕێگاکە ڕاگرت و پەیوەندیم بە هیجوونەوە کرد ( گەر بیرتان بێت هیجوون هاوڕێی مایە و جان بوو لە پارتەکانی سەرەتا )
لـــە پـــەیـــوەنـــدیـــەکـــە
سڵاو هیجوون
سڵاو لە تۆش جان چۆنیت؟ بۆچی دەنگت ئاوا خراپ دێت؟
ئەتوانیت بێیت بۆ لام؟
باشە بەڵام تۆ لە کوێیت؟
وەرە بۆ قاوەخانەی ٭٭٭٭٭
باشە ئەوە دێم
سوپاس
کـــۆتـــایـــی پـــەیـــوەنـــدیـــەکـــە
لە قاوەخانەکە چاوەڕێی هیجوونم ئەکرد وە دوای کەمێک لە کۆتاییدا دەرکەوت

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Боевикناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...