PART 6

1.1K 137 0
                                    

کۆمێنت لە نێوان ڕستەکان بکەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گەیشتینە بەردەم ماڵی جان لە دەرگام دا دوای دووەم لێدان دەرگاکە کرایەوە لەلایەن جانەوە بەڕاستی ئێستا دڵم ئەوەستێت هەر بە سەیر کردنی چاوەکانی ئەزانیت چەن گریاوە سەیری ئەوم ئەکرد و فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە بەم شێوەیە بووم تا جان وتی

جان: چییە مایە متمانەم پێ ناکەیت؟ وا هیجوون و ڕامت لەگەڵ خۆت هێناوە؟

مایە: نەخێر جان شتی لەم شێوەیە نییە..

جان: ئەی چۆنە همم؟ ئای خوایە ئەوە من چی ئەڵێم لی مایە بەم زوانە ئەبێتە کیم مایە چی بوو ڕازی بوویت وانییە؟ هاوسەرگیری ئەکەیت؟

مایە: جان شتەکان بەم شێوەیە نین تکایە ڕێگە بدە بێینە ژوورەوە من هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم

جان: بێینە؟

لەو کاتەدا سەیری هیجوون و ڕامی ئەکرد

مایە: ئاهـ سوپاس کوڕینە منتان تا ئێرە هێنا ئێستا ئەتوانن ئێوە بڕۆن من هەنێک شت هەیە کە پێویستە لەگەڵ جان قسەی لەسەر بکەین

هیجوون: مایە تۆ دڵنیایت؟

جان: ئەو وتی کە بڕۆن گەر دڵنیا نەبێت وا ناڵێت بۆیە ئێستاش بڕۆن

لەو کاتەدا دەستی منی گرت و ڕایکێشامە ژوورەوە دەرگاکەی بە ڕووی ئەو دووەیا داخست

مایە: بـ بۆچی وات کرد؟

جان: چییە ئەترسیت؟

مایە: نەخێر ناترسم بۆچی لە بترسم خۆ تۆ دوژمنم نیت تۆ هاوڕێمیت

جان: من هاوڕێت نیم من لەو کاتەوەی یەکەم جار تۆم بینی خۆشم ویستی من تۆم خۆش ئەوێت ئایا زۆری ئەویست تا لەوە تێبگەیت

مایە: ئەوە تۆ چی ئەڵێیت جان بۆچی لە سەرەتاوە ئەوەت پێ نەوتم بۆچی گەر لە سەرەتاوە ئەوەت بوتایە لەوانەیە ئێستا من و تۆ لە ژیانێکی زۆر جیاواز تر بژیاینایە

جان: چی مایە ئەوە تۆ چی ئەڵێیت مەبەستت چییە لە ژیانێکی جیاواز تر

مایە: منیش خۆشم ئەوێیت جان منیش ئەمەویست ئەوە بە تۆ بڵێم بەڵام...

چیتر خۆم بۆ نەگیراو تەقیمەوە لە گریان

جان: بەڵام چی بەڵام چی مایە؟ بۆچی وەستایت قسە بکە

مایە: ئەزانی من بۆچی هاوسەرگیری ئەکەم؟.......

هەموو شتێکم بۆ جان باس کرد وە لە دوای تەواو کردنی قسەکانم ئەو بە شۆکەوە سەیری ئەکردم تا لە ناکاو وتی

جان: واتا تۆ لەبەر باوکت هەموو ئەمانەت قبوڵ کرد؟

مایە: ئهــم

جان بێ هیچ قسەیەکی تر یەکسەر باوەشی پێیا کردم و وتی

جان: بمبورە تکایە من من نەمدەزانی کە تۆ بۆ خێزانەکەت ئەوەت پەسەند کردووە من ئێم وابوو تۆش ئەوەت ئەوێت

مایە: باشە تەواو کێشە نییە

جان: ئەی ئێستا چی دەکەین؟

مایە: نازانم بەڵام هەر چۆنێک بێت من پێویستە قسە لەگەڵ جین بکەم بزانم ئەو ئەمەی ئەوێت

جان: چی گەر ویستی هاوسەرگیری بکەن؟ چی گەر ئەویش تۆی خۆش بوێت؟

مایە: بڕوا ناکەم چونکە جین نازانێت خۆشەویستی بکات ئەو تەنها وا دەرەخات کە خۆشەویستی هەیە گەرنا ئەو هەر جار و لەگەڵ کچێکایە

جان: ئەزانیت زۆر ترسام تۆم لە دەست دابێت؟

ویستم قسە بکەم بەڵام سەیری کاتژمێرم کرد

مایە: نەخێر نابێت کاتژمێر 5:27 خولەکە

بێ ئەوەی وەڵامی جان بدەمەوە خێرا ڕام کردە دەرەوە چوومە نێو ئۆتۆمبێلەکەم و گەڕامەوە ماڵەوە

لە ماڵی بەڕێز لـــی...

لە دەرگا درا و خاتوو لی دەرگاکەی کردەوە

مایه: ئاهـ دایکە ببورە دواکەوتم

خاتوو لی: کێشە نییە جارێ میوانەکان نەگەیشتون خێرا بڕۆ جلەکانت بگۆڕە

مایە: باشە

چوومە ژوورەکەم و گەرماوم کردوو جلێکی گونجام پۆشی و لە بەردەم ئاوێنەکە دانیشتم و پرچم چاککرد و کەمێک مەیکئاپم کرد دوا جار سەیری خۆم کرد لە ئاوێنەکەوە و سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 5:57 خولەکە چوومە خوارەوە ویستم بچمە چێشتخانەکە بەڵام لە دەرگا درا باوکم وتی کە من بچم بیکەمەوە بۆیە چووم و دەرگاکەم کردەوە...

END MAYA POV

SEOKJIN POV




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو چۆنن باشن ئەمەش پارتی 6 💞

ئینجا ئەگەر کاتم هەبوو ئەمشەو پارتێکی تریش ئەنووسم 💚

ئیتر سوپاس بۆ ئێوە جوانکیلەکانم خۆشم ئەوێن 💕

کۆمێنت لە بیر مەکەن لە نێوان ڕستەکان و ڤۆتیش بکەن باشە پرێنسسەکانم 💖

بــــــــایـــــــــــــــــــــــی 💓

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now