part 8

894 138 157
                                    




ڪـــۆمـــێـــنـــت بـــڪــەن لـــە نـــێـــوان دێـــڕەڪـــان



جین: سوپاس

مایە: سوپاس بۆ چ شتێک؟

جین: سوپاس بۆ ئەوەی کە لە ژیانمدا بوونت هەیە

مایە: یاا دەی لاچۆ زۆر خۆت ڕۆمانسی مەکە من خەوم دێت ئەچم ئەخەوم

جین: ئەبێت بێیت بۆ ژوورەکەی من

مایە: نەخێر من لە ژوورەکەی خۆم ئاسودەم پێویست ناکات

جین: ئمم نەخێر وتم دێیتە لای من واتا دێیت

مایە: کەواتە تۆ وەرە

هەر کە وام وت جین چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی دا و چاوەکانی کردەوە دەستی توند داخست ئەوە چی ڕوو ئەدات؟

مایە: جین تۆ باشیت؟

جین: بڕۆ ژوورەکەت بخەوە شەوشاد

وای وت و ڕۆشت یاا ئێستا ئەمە چی بوو؟ ... منیش خێرا دوای کەوتم

مایە: جین ئێستا ئەمە چی بوو؟ بۆچی وا لە ناکاو توڕە بوویت؟

جین: هیچ شتێک نییە بڕۆ بخەوە

من و جین لە ژوورەکەی جین بووین ئەو خەریکی جل دەر هێنان بوو هەر لە دوای کۆتا قسەی چوو بۆ گەرماوەکە ... ئێستا چی بووە؟ بۆچی هیچم پێ ناڵێت؟




jin pov




ژوورەکەی ئەو؟ هاهـ ئەو ئەیەوێ من بچمە ژووری ئەو ؟ ئەی لە بیری کرد لەگەڵ جان لەو ژوورە لە باوەشی یەک خەوت بوون؟ هەرگیز ناتوانم تەنانەت سەیری ئەو ژوورەش ئەکەم ئەو جانە گەمژەیە دێتە بەر چاوم ...

لە گەرماو تەواو بووم و جلەکانم پۆشی و هاتمە دەرەوە بەڵام ئەو دیمەنەی بەر دەمم وایکرد زەردەخەنە بکەم ...

مایە لێرە لە ژوورەکەم خەوی لێ کەوتوە ئای خوایە چۆن ئەکرێت ئەوەنە جوان بێت من ئەمرم ...

بە هێواشی دەرگای گەرماوەکەم داخست و ویستم قژم وشک بکەمەوە بەڵام بیم کردەوە لەوانەیە مایە بەخەبەر بێت بۆیە وشکم نەکردەوە ...

بەبێ دەنگی چوومە پاڵی پاڵکەوتم و سەیری ڕووخساریم ئەکرد ئای خوایە من زۆر بە بەختم کە ئەو هی منە ...




هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now