ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
jin pov
ئای خوایە ئەمە چییە بوەتە تووشمەوە خۆ وازم لێ ناهێنێت بەس بزانم تێک چوونە یان چی کارتان چییە لە کۆریا ... چوونە دەرەوەی وڵات دڵم خۆش بوو وتم تەواو ڕزگارم بوو لە دەست ئەم زۆر بڵێیە بەڵام ئێستا چی دیسان گەڕایەوە
؟؟؟: خۆشەویستم زۆرم بیر ئەکردی
جین: بێدەنگ بە چۆن ئەتوانیت کەسێکی هاوسەردار بە خۆشەویستم بانگ بکەیت؟
؟؟؟: جا چییە هەر ئەو کاغەزەی کە پێکی بەستونەتەوە هەر ئەو کاغەزەش ئەتوانێت لێکتان جیا بکاتەوە
جین: ئەوە تۆ باسی چ نەفرەتیەک ئەکەیت؟ ئەو هاوسەری منە خۆشم ئەوێت هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە لە پێناو تۆ واز لەو بێنم
؟؟؟: بۆچی ناتوانیت لە پێناو من ئەو کارە بکەیت؟
وتی و لەو کاتەدا دەستی جینی گرت جینیش بە خێرایی دەستی دەرهێنا و هەستایەوە و وتی
جین: گەر جارێکی تر دەستم بگریت ناڵێم مامم ئامانەتی ئێمەی کردووە ڕێک لە ماڵەکە ئەتکەمە دەرەوە تێگەیشتی مێلیس؟
لەو کاتەدا مێلیس هەستایەوە و بێ هیچ قسەیەک باوەشی بە جین دا کرد و وتی
مێلیس: یاا جین تۆ بۆچی ئاوا قسەم لەگەڵ ئەکەیت خۆ ئێستا هاوسەرەکەت لێرە نییه؟
جین خێرا پاڵی پێوەنا و وتی
جین: بۆ کە هاوسەرەکەم لام نەبوو ئەبێت لەگەڵ سۆزانیەکان کات بەسەر بەرم؟
مێلیس: جینن!
جین: ههـ گەمژە جارێکی تر نەت بینمەوە نەیەیتە پێش چاوم گەر ناتەوێ بمری

YOU ARE READING
هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎
Actionناکرێت زوو بڕیار بدەین لەسەر کەسەکان لەوانەیە ئەو کەسەبێت کە تۆ بۆ داهاتووت خەونی پێوە ئەبینیت...