𝐏𝐚𝐫𝐭 / 10

262 54 108
                                    

°Enjoy it°

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

°Enjoy it°

Lisa's pov/

بە زەنگی کاتژمێرەکەم هەستام، بەو دەنگە بێزارکەرە لەناو خەون و خەیاڵەکانم دەرهێنرام.

هەر بە خەواڵووی و چاو داخراوییەوە دەستم برد بۆ موبایلەکەم سەیری کاتژمێرم کرد 5:00 بەیانی بوو، بەبێ هێزییەوە هەستام و بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم لە کاتێکدا چاوەکانم داخرابوون.

دوای ئەوەی ڕووخسارم شۆرد و قژە تێکچووەکەم چاک کرد بەرەو خوارەوە ڕۆشتم و چووم بۆ چێشتخانەکە.

بینیم بۆرام کە ئەویش کچێکی تەمەن 27 ساڵە و لێرە کار دەکات،  خواردنی ئامادە کردووە و خەریکی ڕێکخستنیانە.

چوومە لای بۆرام و بەیانی باشم لێ کرد و ئەویش کردیەوە و دواتر دەستم کرد بە نان خواردنی بەیانی.

چوار ڕۆژی ڕێک دەبێت کە وەکو سکرتێرێکی باپیرەم کارەکان دەکەم، ئێستا من کارەکانی بەڕێز چا دەکەم.

بێگومان یەکەم ڕۆژ بۆ من زۆر زەحمەت بوو، باپیرەم سەتڵێک ئاوی پیادا ڕژاندم چونکە پێش ئەو هەڵنەستاوم و دەیوت تۆ درەنگ هەڵساویت.

دواتر من بۆ هەموو شوێنێک بەدوایەوە بووم و تەواوی ڕۆژەکە بە پێوە وەستام و کارم دەکرد وە بەو کۆمپانیا گەورەیەدا سوڕاومەتەوە.

شتە سەیرەکە لەوەدایە دەڵێی بەڕێز چا کاری چەند ڕۆژێکی نەکردووە، هەموو کارەکانی بۆ من ماوەتەوە ئەوەندە زۆر بوون باپیرەم هەمووی دابوو بەسەر مندا دەبوایە هەمووشیانم تەواو بکردبایە.

وە لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمم کە هاتینەوە بۆ ماڵەوە هێندە ماندوو و بێ هێز بووم نەمدەتوانی خواردنەکەم بخۆم لە هەر کاتێک بووایە ئەگەری خەوتنم هەبوو لەسەر نانخواردن.

ئازاری جومگەکانم هێندە زۆر بوون بەڕادەیەک نەمدەتوانی قاچەکانم زۆر بجوڵێنم.

بەڵام بۆ دووەم ڕۆژ داپیرەم هەڵیساندم بۆ ئەوەی باپیرەم دیسانەوە بە ئاوی سارد خەبەرم نەکاتەوە.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمWhere stories live. Discover now