لـەڕوانگـەی لیسا//
~دوای هـەفتەڪ~
خەریکی کۆکردنەوەی کتێبەکانم بوو دوای ئەوەی وانەی دووەم تەواو بوو و زەنگی چوونە دەرەوە لێیدا، هەناسەیەکم هەڵکێشا پێم وابێت ئەمڕۆ بێ کێشەم و بێزارنیم لە هیچ شتێک.
وە ئەم هەفتەیە تا ڕادەیەک هەستم بە تەنهایی کردووە، ناڤا زۆر سەرقاڵە و دایکی لەماڵ نەبووە منیش بەهۆیەوە لە ئێستایا زیاتر سەرنجم لەسەر خوێندنەکەمە.
سەرەڕای ئەوەی دراما لەژیانی من کۆتایی نایەت لەم دوایانە مێشکم سەرقاڵ بووە بەشتێکی ترەوە و سەرنج و تەرکیزی لێم بردووە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە ئەو ڕۆژە پشوو بوو، گوێم لە دایک و باوکم بوو کە باسی شتێکیان دەکرد.
بابەتەکەی ئەوان کەمێک مێشکی داگیرکردووم.
هەرچەندە بە تەواوی نازانم دەربارەی چی بوو، وە زۆریش گوێم گرت بەڵام نەمئەتوانی لێیان تێبگەم کەچی بیر و خەیاڵمی بردووە بۆ ئەوەی هەوڵی تێگەشتن بدەم لەگەڵ وشەکانیان.
باوکم بەدایکمی وت هیچ ڕێگایەکی تر نییە دەبێت هەر ڕازی بین، دایکمیش بە درێژایی ڕۆژەکە هەر خەمبار و بێ هێز بوو.
دەربارەی منیش هەر هەوڵئەدەم بۆ ئەوەی شتێکم پێ بڵێن بەڵام ئەوان هەر بێدەنگن.
هەتاکو ئەمڕۆش هیچیان نەوتووە.
ناڤا: لیسا بیرتە چیم پێ وتی؟!!
دابڕام لەخەیاڵەکانم بەهۆی دەنگی ناڤاوە...سەیرم کرد و بەزەردەخەنەوە لێی پرسیم، منیش سەرم لەبێباوەڕیدا سوڕاند و سەیرم کردەوە.
لیسا: تۆ ئەوەندە سەرقاڵیت پێم ناڵێی دەبێت
کام قسەیەتم بیربێت؟!!چاوەکانی بچوککردەوە و سەیری کردم.
ناڤا: واتا تۆ دەڵێیت من تۆم لەبیر کردووە؟!
لیسا: نازانم....لەوانەیە هاوڕێی نوێت هەبێت!!
CITEȘTI
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Aventură^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...