بــەشـی چــواردەیــەمــ🤍

25 8 0
                                    


-وەی لە دایکم ، بۆ ئەوەندە درەنگ پێت وتم؟ ئێستا چیبکەم؟.....چ جل و بەرگێک لەبەر بکەم؟

-بۆ ئەوەندە خۆت دەشڵەژێنی ، هێشتا کاتژمێر دەی سەر لە بەیانیە، تا نۆی شەو کاتت بە دەستەوەیە.

-هیچیان نەیان گوتوە کێیان پەسەند کردووە؟

-نەخێر سەرەتا بە نیازین بۆ سلێمان خوازبێنی بکەین ، لە پاش ئەویش سپهەر.

-ئەی خوشکەکەی جەلال چی لێبکەین؟

-باوەڕ بکە نازانم چی لە کەللەی سلێمان و سپهەر دایە.

-زۆر باشە دایە گیان ، من کاتم کەم بەدەستەوەیە ئەبێ خۆم ئامادە بکەم، جارێ خوات لەگەڵ.

خانمی سەبوری تەلەفونەکەی داخست و بەرەو دوکانی ئوتوی هەڵم بەڕێکەوت بۆ وەرگرتنەوەی چاکەت و پانتۆڵەکەی سلێمان.

سپهەر کاتژمێرێک زوتر چووبوو بۆ ڕێستۆرانتەکەی، داوایان لێکردبوو خواردنێکی زۆر ئامادە بکات بۆ ئاهەنگی گەورە، زۆر ماندوو بووبوو، چاوەڕوانی جەلالی دەکرد بڕوات بەڵام هیچ هەواڵێکی نەبوو، بە توڕەییەوە تەلەفونی کرد.

-بەڵێ

-ژەهرەمار، نازانیت ئەمڕۆ قەرەباڵغین.

-توڕەمەبە ، چاک وایە لە خوشکەکەت
بپرسی ، لە بەیانیەوە شێتی کردوم داوای جلی تازەم لێدەکات پێی لێکردۆتەوە کۆش و بەردەوام داوای جلی تازەم لێدەکات.

-بۆچی؟

-بۆ خوازبێنیەکەی ئەمشەو.

-هەی هەی تێگەیشتم، ژنان هەموویان
لەیەک دەچن ، دایکیشم کەنتۆرەکەی هەمووی خاڵی کردووە بەدوای جوانترین جلیدا دەگەڕێت.

-نەخێر کاک سپهەر گیان سپێدەکەی من وەک کەس نیە، خۆم جلی جوانی بۆ دەکڕم، گیانمی بۆ دەر ئەهێنم، ئەو ژیانی منە.

-باشە باش لەوە گەڕێ ، بە زوترین کات خۆت بگەیەنە ئێرە زۆر قەرەباڵغین ، خوات لەگەڵ.

سپهەر ویستی لە ڕێستۆرانتەکە بڕواتە دەر، جەنابی ناسر بانگی کرد:

-جەنابی تۆیش دەڕۆیت ؟

سپهەر گەڕایەوە بۆ دواوە و خەندەیەکی کرد و وتی:

-دڵنیام تۆ دەتوانی کاروبارەکانی ئێرە ڕێک بخەیت، ناچارم بڕۆم ئەمشەو بەلای منەوە زۆر گرنگە، ئەمشەو دەمانەوێ خوازبێنی بکەین بۆ سلێمانی برام.

-سپاس بۆ خوا ، خوای گەورە بەختەوەری بکات.

-ئەی بۆچی بۆ من ناپاڕێیتەوە؟

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now