بــەشـی بـیـسـت و هـەشـتـەمـــ🤍

20 7 0
                                    





-نازانم بەم نەخۆشییەوە بۆ کوێ ڕۆیشتووە، چ بەڵایەکی بەسەردا ھاتووە؟

-لە هیچ شوێنێکا ئۆقرە ناگرێ.

کاتژمێر دەی سەر لە بەیانی بوو، سلێمان و بەهارە بە قادرمەکاندا هاتنە خوارەوە، بەهارە کراسێکی جوانی لەبەردا بوو ، پرچە خاوەکەی بەسەر شانیدا بەردا بوەوە، خانمی سەبوری ماچی کرد، سلێمان وتی:

-دایە گیان چی بووە ؟ بۆ ئەوەندە ناڕەحەتی؟!

-سپهەر دیسانەوە دیار نییە! نازانم بۆ کوێ ڕۆیشتووە!

-دیار نییە! ئەمشەویش زۆر نەخۆش بوو!

بەهارە وتی:

-با سەرێک بدەین لە ژوورەکەی ، رەنگە یاداشتێ یان شتێکی بەجێ هێشتبێ، دایە گیان نیگەران مەبە!!

هەموویان چوونە ژوورەکەی، هیچیان چاو پێ نەکەوت، لەناکاو بەهارە چاوی بە کاغەزێک کەوت بەسەر مێزی نووسینەکەیەوە، سلێمان نامەکەی لە دەست وەرگرت.

ئازیزانم باوکە، دایە گیان ، بەهارە خان، سلێمان ، سپێدە و جەلال ، سڵاو!
داوای لێبوردنتان لێدەکەم، کە بەدزییەوە ڕۆیشتم، ماوەیەی زۆر بوو لێرەدا ئارامم لێ بڕابوو، پاش ئەو ڕووداوی کە بەسەرم هات چاوەڕوانی ئەوە بووم سلێمان زەماوەند بکات، ئێستاش کە ئەو ئارەزووە گەیشتم، مانەوەم لێرەدا بە باشی نازانم، نە بۆ خۆم و نە بۆ ئێوەش، چونکە گەر لێرە بمێنمەوە، ڕەنگە ببمە دەردە سەری بۆ خۆم و بۆ ئێوەش، من دەڕۆم، تکا ئەکەم هیچ شوێنێک نەگەڕێن بەدوامدا.
دەڕۆم بۆ شوێنێک خۆم لەبیر بکەم و هەست و نەستم بمرێنم، دەڕۆم بۆ شوێنێک ئەو لە دڵ دەربکەم و کاتێ دەگەڕێمەوە سپهەرێکی باشم لێ دەرچێ، هەوڵ دەدەم نامەتان بۆ بنێرم، بەڵام گەر نامەتان بە دەست نەگەیشت نیگەران مەبن، دایـــە! هیوادارم لێم ببووری، باوە گیان دەگەڕێمەوە، لەگەڵ ڕێزمدا (سپهەر سەبوری).

هەموویان وەک پەیکەر وشک بوون، دایکی ڕەنگی بەرەو ڕووەوە نەماو سلێمان بوو بە سەهۆڵ.

-سپهەر!! کوڕی خۆم!! بۆ کوێ ڕۆیشتی؟! ئەو کچە ئەوەندە بەنرخە خۆتی بۆ بکەیت بە قوربانی ؟

دایکی خۆی خست بەسەر قەرەوێلەکەدا و دایە قوڵپەی گریان.

جەنابی سەبوری بە ژوورەکەدا هات و چۆی دەکرد، سلێمان پشتی نابوو بە دیوارەکەوە، وەک بڵێی بارێکی قورسی بەسەر شانەوە بێت، خۆی دەچەناندەوە.

-چی بووە ؟!

چاوێکی بەهارە پڕ ببوو لە گریان، حەزی نەدەکرد لە یەکەمین بەیانی ژیانی هاوسەرێتیدا، دیمەنی ئەوەندە ناخۆش ببینێ، دیسانەوە پرسی:

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now