بــەشـی سـی و هـەشـتـەمــ🤍

28 6 0
                                    





-سلێمان بۆ کوێ بڕۆم...؟من بە تۆوە زیندووم، ئەوە دەڵێی چی؟!؟

-بڕۆ....ئیتر نامەوێت بتبینم.

بەهارە دەپاڕایەوە و دەگریا:


-مەگەر چ تاوانێکم کردووە..؟؟......هەواڵە کتوپڕەکەی سپهەر.....کۆرپەکەی لە ناوبرد.....

-مەبەستم منداڵ نییە.....تۆیش هیچ تاوانێکت نییە.....ئەبێ من ئەشکەنجە بنۆشم.

-تۆ چ تاوانێکت کردووە؟!؟

-لێم مەپرسە،؟ بڕۆ!

سلێمان پشتی کردە بەهارە و بەردەوام داوای لێدەکرد لەو ماڵە بچێتە دەرەوە.



-کەمێ.......کەمێ دەرفەتم بدەرێ، بهێڵە پرسەکەمان تەواو بێت، دایکت پێویستی بە یارمەتییە.


-سێ ڕۆژە دان بە خۆما دەگرم، ئیتر خۆم پێ ڕاناگیرێ.


-سلێمان؟!

سلێمان لاناو دڵی خۆیدا وتی:

(گیانی سلێمان.....هەناسەی من....سلێمان فیدای ئەو فرمێسکانەوبێ)


-سلێمان تکات لێدەکەم، دەرم مەکە.

بەهارە سەرتاپا ڕەش پۆش بوو، لەبەرچاو سلێماندا ئەوەندەی تر جوان بوو، سەری شۆڕکردەوە و لێوی خۆی گەست و هاواری کرد بەجۆرێ بەهارە ڕاچڵەکی:


-وتم بڕۆ....نامەوێ لەوە زیاتر خیانەت بکەم لە سپهەر!


خەڵکەکە هەموویان سێری سلێمانیان کرد، سەرسامبوون، سلێمان خۆی پێ نەگیرا و دەستی کرد بە گریان و لە بەهارە پاڕایەوە:

-تکات لێدەکەم بڕۆ....! بەهاری من بڕۆ!!

بەهارە سەری لێ شێوابوو‌، چەند هەنگاوێک چووە دواوە، کتوپڕ دەستی کرد بە ڕاکردن بە پەلە خۆی گەیاندە سەر شەقامەکە، سلێمان سەری شۆڕکردەوە لەگەڵ فرمێسکی خۆی بوو بە هاوڕێ......!

















کۆتایی ئەم بەشە 💕✨














کۆتایی ئەم بەشە 💕✨

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لە تۆ، تۆ'م ئەوێت. "🖤"

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now