بــەشـی سـی و چـوارەمـــ🤍

27 7 0
                                    






کۆتایی وەرزی زستانیش بەتواناوەی بەفرەکان دەستی پێ کرد ، بای بەهاری هەورەکانی بەخێرایی ڕادەماڵی و هەتاویش بەدەم بەهارەوە پێدەکەنی و سەمای بە درەختەکان دەکرد، هەتاو تیشکە زێڕینەکەی پەرش دەکردەوە بە سروشتدا شکۆفە و چرۆ بە بۆنە پشکووتان، باران خەوی قورسی زستانی زڕاند، زەوی خەندەی دەکرد بەدەم سەوزەڵانی گوڵ و خونچەکانەوە.

بە قایل بوونی سلێمان، بەهارە بە پێشنیارەکەی جەنابی ڕەهنما قایل بوو، زۆربەی کاتەکانی تەرخان کردبوو بۆ ڕاڤەکردن و خوێندنەوەی فلیمنامەکە، پێم وابوو گەر لەو فیلمەدا بەشداریێت تێدا دەدرەوشێتەوە، سلێمان هەمیشە بیری لای سپهەر بوو، بەهارە بە باشی ئەو ڕاستییەی دەزانی، شەوێکیان جەنابی سەبوری و خانمەکەی دەعوەت کرابوون بۆ ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی، سلێمان و بەهارە لە ماڵەوە بوون، سلێمان وتی:

-ئێمە با لەدەرەوە نان بخۆین.

-باشە بەڵام حەزدەکەم بە ڕێستۆرانتی ئارم نان بخۆین.

-نەخێر، داوای ئەوەم لێمەکە، حەزناکەم جێگە بەتاڵەکەی سپهەر ببینم، لە پاش ڕۆیشتنی تەنانەت یەکجاریش سەرم نەکردووە بەوێدا.

پاش ئەوەی سواری ئۆتۆمۆبێلەکە بوون، میرزا سەرگەرمی کردنەوەی دەرگاکە بوو.

-میرزا نانی نیوەڕۆ مەخۆ نانت بۆ دەهێنمەوە.

-سپاست دەکەم.

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەردووکیان بێدەنگ بوون، هەریەکەیان لەناو جیهانی خۆیاندا بوون، پاش ماوەیەک لەبەردەم ڕێستۆرانتی (شەوانی پڕ لە بیرەوەری)دا ڕاوەستان کاتێ بەهارە چووە ژوورەوە چەپڵە ڕێزان و فیکە لێدان بەرز بوەوە، زۆربەیان هەستان و پێشوازیان لێکرد، بەهارە سپاسی دەکردن، سەرەنجام لەسەر مێزێک دانیشتن، سلێمان لەداخی سێرکردنی خەڵکەکە خەریک بوو شێت دەبوو، ماوەیەکی پێ نەچوو خەڵکەکە دەورەیان لێدان و داوایان لە بەهارە دەکرد بۆ بیرەوەری ئیمزا بکات بۆیان، بەهارە بەوجۆرە کارانەی زۆر کردبوو بەلایەوە ئاسایی بوو بێ ئاگا بوو لە هەستی سلێمان، پاش نانەکە ئامادەبوو، بەهارە داوای لێبوردنی لە خەڵکەکە کرد و بەرەو سلێمان ئاوڕی دایەوە، سەرنجی دا سلێمان ڕووخساری ڕەش هەڵگەڕاوە.

-سلێمان چی بووە؟ بۆ نانەکەت ناخۆی ؟

-بەم گاڵتە بازاڕەی تۆ ئیشتیهام بەسترا!

-بۆ من چیم کردووە ؟

-زوو نانەکەت بخۆ، لێرەدا خەریکە شێت دەبم حەزناکەم بەم شێوەیە سێرمان بکەن.

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now