هەرچەندە دکتۆر سلێمان خۆی دکتۆری دەروونی بوو ، بەڵام لەو ماوەیەدا وای لێ هاتبوو پێویستی بە پزیشکی دەروونی هەبوو، بۆ دەروونە هەڵقرچاوەکەی، ژیانی لێ بوو بوو بە دۆزەخ.
جەنابی کیمیا ئارام و ئۆقرەی هەڵگیرابوو بۆ کچەکەی، هەوڵێکی زۆری دا تا سلێمان ئاشتبکاتەوە . داوای لێبوردنێکی زۆری لە سلێمان کرد ، کاتێ سلێمان دەیزانی لە ناوەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شپرزەتر دەبێ ، بە ئاسانی هەڵوێستەکەی جەنابی کیمیای فەرامۆش کرد و بزە کەوتە سەر لێوەکانی ، هەر بەو بۆنەشەوە سپهەر بڕیاری دا بۆ ئاهەنگەکەیان خۆی بەدەستی خۆی ماڵەکە بڕازێنێتەوە.
نهۆمی سەرەوە تایبەت بوو بە میوان ، ژوورەکەی سلێمان و سپهەریش لە نهۆمی سەرەوە بوو ، نهۆمی سەرەوەیان چۆڵکرد بۆ سلێمان، هەموویان خۆشحاڵبوون ، تەنانەت سپهەڕیش.
-سلێمان حەزدەکەم خۆم ژوورەکەتان بۆ ڕەنگ بکەم.
سلێمان پرسی:
-یۆ کاری ڕەنگکاری دەزانی ؟!
-بەڵێنت پێ دەدەم ڕەنگێکی جوانی بکەم، حەزت لە چ ڕەنگێکە ؟؟
-ئێستا کە وای لێ هات خۆت حەزت لە چ ڕەنگێکە منیش هەر ئەو ڕەنگەم بەلاوە پەسەندە.
سپهەر ڕۆیشت بۆ بازاڕ ، حەزی لە ڕەنگی پەمەیی کاڵ بوو، پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە دەستی کرد بە ڕەنگکاری ، جەلالیش کەمێک گاڵتەی پێ کرد ، بەڵام سپهەر گوێی پێ نەدا ، بە خۆشحاڵییەوە سەرگەرمی ڕەنگ کردنبوو ، ماوەی دوو ڕۆژی تەواو بە پشوودان خەریکی ڕەنگ کردنبوو ، هەرچەندە دایکی داوای لێدەکرت خۆی ماندوو نەکات بەڵام بە دڵ و بە گیان خەریکی کارەکانی بوو.
سلێمان ڕووی کردە دایکی و پرسی:
-دایە گیان نازانم چۆن پاداشتی سپهەر بدەمەوە ، بەڵام ئەوەندە دەزانم هەرکات سپهەر ژنی هێنا بۆی دەسەلمێنم کە چەنێکم خۆشەوێیت.
لەو قسەنەدا بوون زرمەیەک کەوت بەر گوێیات ، دایکی بەپەلە بەسەر قادرمەکاندا سەرکەوت.
-من سەلامەتم ، کەس بۆی نییە بێتە
سەرەوە ، خۆم دێمە خوارەوە .-ئەم کوڕە زۆر کەللە ڕەقە، بهێڵە یارمەتیت بدەین.
-پێویست ناکات.
پاش چەند ساتێک سپهەر شەلە شەل بە قادرمەکاندا هاتە خوارەوە.
-باوکە.....دایکە...... سلێمان ، بۆ لێرە ڕاوەستاون من سەلامەتم.
-ئەوەنیە دەشەلی.
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Dragosteسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨