کچی خۆم ڕاستدەکەی خوشکەکەی جەلال کچێکی جوان و ژیرە ، بەڵام تکات لێدەکەم قسەی لەبارەوە مەکە ، تا قسەیەک لەگەڵ کوڕەکاندا دەکەی.
سپێدە پێکەنی،وتی:
-خۆ داوای ناکەین بۆ هەردووکیان ، پێم وایە تەواو گونجاوە بۆ سپهەر.بە گەیشتنی سلێمان قسەکانیان کۆتایی پێ هێنا، سلێمان ماندوو و توڕە دەکەوتە پێش چاو.
سپێدە ڕایکرد بەرەوپیری و لەباوەشی کرد و ماچی کرد و بە بینینی خۆشحاڵ بوو.-بە جۆرێ ماچم دەکات ئەڵێی هەزار ساڵە نەیدیوم ، خۆ سێ شەو لەمەو پێش لێرە دابوون.
سپێدە بە شێوازێکی گلەی ئامێزەوە وتی:
-چاکتر کە جەلال لێرە نەبوو، ئەگینا بە تانە و تەشەر هەراسانی دەکردم.
-خوشکی ئەزیزی من گاڵتە دەکەم.
خانمی سەبوری خواردنی ئامادەکرد ، هەموویان لەسەر مێزی نان خواردنەکە ئامادە بوون ، سپهەر دڵخۆش دەکەوتە پێش چاو ، سلێمان پەشێو حاڵ و شەکەت ، سپهەر بەردەوام نوکتەی دەگێڕایەوە ، ئەوانیش پێدەکەنین ، پاش نانخواردن سپهەر وتی:
-ئەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم بەم زووانە.......
قسەکەی بڕی و ئەوانیش چاوەڕوان بوون ، داوایان لێکرد قسەکەی تەواو بکات.
-لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو پێتان دەڵێم.
سلێمان تاقەتی کۆڕەکەی نەبوو، شەو باشی کرد و چووە ژوورەکەی خۆی ، کاتێ ڕۆژ بۆیەوە، سپهەر دڵخۆش بوو لە ڕێستۆرانتەکەدا دانیشتبوو بیری لە ئایندە دەکردەوە ، لە پەردەی خەیاڵدا دیمەنی دەکێشا ، چاوی بە بەهارە کەوت لەگەڵ ژن و پیاوێکی بە تەمەندا خۆیان کرد بە ڕێستۆرانتەکەدا ، ماوەیەک بیری کردەوە ، وای دەزانی خەیاڵە، بەڵام بەهارە سڵاوی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد .
-بەڕاستی دڵخۆشت کردم هاتیتەوە بۆ ئێرە
حەزی دەکرد بەهارە هەڵوێستی نیشان بدات بۆ چەپکە گوڵەکە ، بەڵام بەهارە گوێی پێ نەدا، بڕیاری دا ئەو ڕۆژە هەرچۆنێک بێت قسە بکات لەگەڵی، پاش نان خواردن ،بەهارە و ژن و پیاوەکە هەستان ڕۆیشتن ، سپهەر بانگی کرد :
-دەتوانم کەمێک کاتت بگرم ؟
-فەرموو.سپهەر لەگەڵیاندا تا لای ئۆتۆمۆبیلەکەی بەهارە ڕۆیشت ، پاشان بە ئارامی وتی:
- ئەو ژن و پیاوە دایک و باوکتن ؟
-نەخێر ، ئەو پیاوە دەرهێنەری فیلیمەکەیە کە بە نیازم بەشداری تیا بکەم.
-دەتەوێت جارێکی تریش بەشداربیت؟
-ئەو پیشەیە عەشقی منە ، بە نیازم هەتا ماوم دەستبەرداری نەبم.
- فیلمەکانت..... بەڕاستی نایابن ، هەرچەندە یەک دوانێکم بینیوە.
-تۆش فیلمەکانمت بینیوە ؟-ئەی چۆن ، جێگەی خۆتت کردۆتەوە لە دڵی خەڵکیدا.
-خەڵکی ڕێزیان هەیە......ویستت قسەیەک بکەیت.
- حەزدەکەم زیاتر بتناسم ، ئەگەر ڕوخسەت بدەیت لە دیدارێکی تردا حەزدەکەم قسەت لەگەڵ بکەم.
-هەر چۆن تۆ بە باشی دەزانی.سواری ئۆتۆمۆبێلەکەی بوو ، پاشان دەنگی بەرز کردەوە.
-سڵاوم بگەیەنە بە دکتۆر ، پشت بە خوا هەفتەی ئایندە سەری لێدەدەم ، خوات لەگەڵ.
-دکتۆر؟..... سلێمان.
سپهەر ئەوەندە پەشۆکا نەیدەتوانی خواحافیزی لێ بکات ، بەهارە ڕۆیشت ، سپهەر لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد!( بۆچی دەیەوێت بڕوات بۆلای سلێمان؟!.......چ کارێکی بە سلێمان هەیە؟!......خوای گەورە....) گلەیی لە بەختی خۆی دەکرد ، هەتا تیشکە نارنجییەکانی هەتاو ئاوا بوو لەناو پارکدا پیاسەی دەکرد ، پاشان بە دڵێکی شەکەتەوە گەڕایەوە بۆ ڕێستۆرانتەکە ، لەگەڵ جەلالدا کەمێک قسەی کرد ، جەلال زۆر سەرسام بوو بە ڕەفتارەکانی ، هەڵدەسا ، ئاوی دەخواردەوە و دادەنیشت ، هاتوچۆی دەکرد بەناو ڕێستۆرانتەکەدا ، دەیویست بۆ جەلالی باس بکات ، بەڵام سپهەر وتی:-جەلال تکات لێ دەکەم لێم گەڕێ ؟
-تۆ تا ئێستا هیچت لێ نەشاردومەتەوە ، بۆچی پێم ناڵێی.
-دەمەوێت ژن بهێنم.
جەلال دەستی کرد بە چەپڵە لێدان:
-کێیە؟
-کەسێکە هەموو خەڵکی دەیناسێ ، بەڵام بهێڵە ماوەیەک بیری لێ بکەمەوە.
-سپێدە زۆر خۆشحاڵ دەبێ........
-نەخێر نابێ لای کەس باسی بکەی......کۆتایی ئەم بەشە 💕✨
تۆ پێویستە هەبیت
وەک خوێن بۆ دڵم
وەک هێز بۆ جەستەم
وەک جوانیی و خۆشی بۆ ژینم🤍!
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Romanceسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨