بــەشـی چــوارەمـ🤍

39 7 0
                                    





کێیە ئەو تاقانەیەی وا بەو شێوەیە ئۆقرەی لێبڕیوە و ئاشقی بووە؟ چاوەکانی نووقاند و پەیکەری کچە جوانەکەی هێنایەوە پێش چاوی خۆی، حەزی نەدەکرد چاوی بکاتەوە و جگە لەو کچە شتی تر ببینێ. ڕەنگە وڕێنە بکات، بەڵام نەخێر چاوی کەتبوو بەو ڕوخسارە سەرنج ڕاکێشەی.

کاتێ دەرگای هۆڵەکە داخرا ڕاچڵەکی و سپهەر خۆی کرد بە ژووردا چەند گۆڤارێکی بە دەستەوە بوو.

-سڵاو.

-سڵاو.

-باوەرم نەدەکرد لەماڵەوە بیت.

-منیش وامزانی نایەیتەوە، ئەو گۆڤارانە چین کڕیوتن؟

سپهەر دوو دڵ بوو بە پەلە وەڵامی دایەوە:
-بۆ بێتاقەتی، تۆ دەتەوێت چیبکەی؟

-چاوەڕوانی تۆ بووم دوێنێ خۆ هیچمان نەکڕی بۆ سپێدە.

-بۆ لەگەڵ دایکمدا ناڕۆیت.

-چووە بۆ ماڵی خاڵۆ.

-سلێمان گیان تاقەتم نییە خۆت بڕۆ.

-ئەی ناچیت بۆ ڕێستۆرانتەکەت؟

-نەخێر جارێ ناڕۆم.

-زۆر چاکە بەتەنها دەڕۆم، هیچت پێویست نییە ؟

-نەخێر سپاستەکەم، منیش دوای دیاری بۆ دەکڕم.

سپهەر بەپەلە بە قادرمەکاندا چووە سەرەوە بۆ ژورەکەی خۆی دەرگاکەی داخست و گۆڤارەکانی بڵاوکردەوە، زۆربەی گۆڤارەکانی سینەمای کڕی بوو، بۆئەوەی زانیاری زیاتری لەبارەی بەهارەوە دەست بکەوێت لەناو یەکێ لە گۆڤارەکاندا نووسرابوو:

(زۆر مەحاڵە بتوانم بەهارە کیمیا ڕازی بکەم بۆ چاو پێکەوتن، ئەوەندە دەزانم تەمەنی ٢٤ ساڵە و دەرچووی زانکۆیە لە بەشی دەرهێنان و هاوسەرگیریشی نەکردووە).

بە خوێندنەوەی ئەو ڕستانە دڵی کەوتە فڕین سێری وێنەکانی بەهارەی دەکرد لە گۆڤارەکەدا ئەوەندە سەیری کرد تا خەو بردیەوە.

کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بوو هەوای ئەو ڕۆژە لە ڕۆژانی هاوین دەچوو، بۆ کات بەسەربردن بەناو بازاڕدا پیاسەی دەکرد، لەناکاو چاوی بە تابلۆی سینەما کەوت، لەجێی خۆی وشک بوو و ڕاوەستا.

-خوایە گیان بەهارە کیمیا.

یەکەم جاری بوو بچێتە سینەما لەسەر کورسیەک دانیشت وەک کەسێکی تاوانبار ئاوڕی بەملاو ئەو لای خۆیدا دەدایەوە، پاش چەند خولەکێک فیلمەکە دەستی پێکرد، ئەوەندە ڕۆچوو بوو لەناو خەیاڵدا ئاگای لە خۆی نەمابوو تا کۆتایی فیلمەکە.

-بەڕێز فیلمەکە کۆتایی هات.

کاتێ بە خۆیدا چوەوە، جگە لە خۆی و کارگوزاری ناو هۆڵەکە کەسی تری بەر چاو نەدەکەوت. بەرەو شەقامەکە هەنگاوی نا بێئەوەی بزانێت بەرەو کوێ دەڕوات زەنگی تەلەفونەکە بە ئاگای هێنایەوە.

-دایە گیان تۆیت؟
-ئازیزەکەم چۆنی ؟
-زۆر باشم، لە کوێی؟
-لە لای ئۆتۆمۆبێلەکەی تۆدام.
- ئۆتۆمۆبێلەکەی من؟
-زانیم لەم دەوروبەرەدای، چاوەڕوانتم.
-ئاخر من.......
-چیتە؟ بۆچی ووڕ بوویت؟
لەبیری چوبوەوە ئۆتۆمۆبێلەکەی لەکوێ پارکین کردووە.
- ئۆتۆمۆبێلەکەم لەکوێدایە.
دایکی پێکەنی:
-بەرامبەر سینەمای ئیستقلال.



کۆتایی ئەم بەشە 💕✨



لەگەڵ تۆ بوونئەو هەستەیە منپێی دەڵێم خۆشبەختی🌚🤍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لەگەڵ تۆ بوون
ئەو هەستەیە من
پێی دەڵێم خۆشبەختی🌚🤍

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now