بــەشــی پـێـنـجـەمـ🤍

35 6 0
                                    







لە پشت مێزەکەوە دانیشتبوو، سەرگەرمی
خوێندنەوە بوو، تەقە درا لە دەرگاکەی،.

-فەرموو
-سڵاو دکتۆر
-سڵاو خانمی فروزان چاکی؟
-سپاست دەکەم، خانمێک تەلەفونی کرد دەیەوێت چاوی پێت بکەوێت ، بەرنامەی تۆش ......... فروزان قسەی دەکرد ئەویش بە سەرسامیەوە سەیری دەکرد.

خانمی فروزان بە سەرسامیەوە پرسی:

-چی بووە دکتۆر گیان ؟

دکتۆر بێدەنگ بوو، خانمی فروزان دیسانەوە پرسیاری کردەوە ، دکتۆر بێدەنگ بوو، خانمی فروزان سەیرێکی خۆی کرد ، ڕەنگە شتێکی کردبێت و بەخۆی نەزانیبێ.

-بۆچی تا ئێستا بیرم لەوە نەکردۆتەوە ؟
-لەچی؟
-ئێستاش درەنگ نییە.

خانمی فروزان خەریک بوو شاخ دەربکات، پرسی:
-بە ئەرک نەبێت ڕوونتر قسە بکە.

سلێمان بە خەندەیەکەوە وەڵامی دایەوە:
-بەم زوانە تێدەگەیت.

خانمی فروزان زۆر سەرسام بوو ، تا ئەو ڕۆژە دکتۆری بەو شێوەیە نەبینیوە.

-دکتۆر گیان ئەو خانمە کە......

قسەکەی پێبڕی، وتی:

-بەڵێ کاتی بۆ دابنێ با سەردانم بکات، تکات لێدەکەم ئێستا بڕۆ دەرەوە ،خانمی فروزان چووە دەرەوە، سلێمان بە پەلە تەلەفونی بۆ ڕێستۆرانتەکە کرد، پاشان سپهەر تەلەفونەکەی هەڵگرت.

-سڵاو
-سڵاو چۆنی سپهەر؟
-بۆ ئەوەندە بەپەلە قسە دەکەیت ؟ ڕاویان ناویت؟
-گوێ بگرە ، بە پەلە وەرە بۆلام .
-چی بووە ؟
-دوای تێدەگەیت زوو وەرە.

پاش قسەیەکی زۆر سپهەر بڕیاری دا بڕوات بۆلای، سواری ئۆتۆمۆبێلەکەی بوو کەوتە ڕێ، کاتێ گەیشتە ئەوێ خانمی فروزان بە بینینی سپهەر هەستایە سەرپێ و سڵاوی لێکرد، سپهەر ویستی بچێتە ژوورەوە ، فروزان دکتۆری ئاگادار کردەوە، دکتۆر پێی ڕاگەیاند با کەمێ ڕاوەستێ، خانمی فروزان فەرمووی لێکرد دابنیشێ.

سپهەر بە سەرسامیەوە لە ڕیزی نەخۆشەکانەوە بەرامبەر خانمی فروزان دانیشت. سپهەر سەیرێکی نەخۆشەکانی کرد، ڕەوشتی جیاواز بوو لەگەڵ سلێمانی برایدا ، خوێندنی بە تاکە سەرچاوەی ژیان نەدەزانی بۆیە لە قۆناغی سێیەمی زانکۆدا لە کۆلیجی ئەندازیاری وازی هێنا لەگەڵ باوکیدا ڕێستۆرانتێکی گەورەیان دامەزراند، ئێستا کە دەیبینی براکەی پزیشکی دەروون ناسییە خۆشحاڵ بوو ، خانمی فروزان تەلەفونەکەی هەڵگرت، پاشان ڕویکردە سپهەر وتی:

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now